پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە پاشەوەى کاروانەکە دەبوو، هانی لاوازەکانى دەدا، وسەری دەخستن بۆ سەر پشتی سواریەکەى، ونزای بۆیان دەکرد

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە پاشەوەى کاروانەکە دەبوو، هانی لاوازەکانى دەدا، وسەری دەخستن بۆ سەر پشتی سواریەکەى، ونزای بۆیان دەکرد

لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە پاشەوەى کاروانەکە دەبوو (لە کاتی سەفەردا)، هانی لاوازەکانى دەدا (بۆئەوەى خێرا ڕێبکەن)، وسەری دەخستن بۆ سەر پشتی سواریەکەى، ونزای بۆیان دەکرد».

[صەحیحە] [ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە]

الشرح

شیکردنەوەى فەرموودەکە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پاشەوەى خەڵکی دەبوو لە کاتی دەرچوونی کاروانەکان بۆ سەفەرکردن بۆ هەر هۆیەک بێت؛ بۆئەوەى چاودێری حاڵی خەڵکی وپێویستان بکات لەوانەى پێویستیان بە یارمەتیە لەم سەفەرەدا؛ لە لاوازەکان وئەوانەى سواریان پێ نییە لەم سەفەرەدا، هانی لاوازەکانى دەدا (بۆئەوەى خێرا ڕێبکەن)، وئەوەى سواری نەبوو سەری دەخست بۆ سەر پشتی سواریەکەى، ونزای بۆیان دەکرد.

التصنيفات

فەزڵەکان وئادابەکان, ئادابەکانی وحوکمەکانی سەفەر کردن, واجبەکانی ئیمام (پێشەوا)