إعدادات العرض
1- ماف خواردن دەبێت لە دوای من وهەندێک کردەوە ئەنجامدەدرێت کە ئێوە ئینکاری لێ دەکەن
2- ئەی خودایه، هەركەسێک کرایە کاربەدەست لەسەر کاروبارەکانى ئومەتەکەم، وتوند وتیژ بوو وکاری لە سەریان قورس کرد؛ تۆیش تۆڵەی لێبسێنە وکاری لەسەر قورس بکە، وهەركەسێک کرایە کاربەدەست لەسەر کاروبارەکانى ئومەتەکەم، وسادە ونەرم ونیان بوو وکاری لە سەریان ئاسان کرد؛ تۆیش ڕەحمی پێبکە وکاری لەسەر ئاسان بکە
3- هەمووتان شوانن، وهەریەکێکتان بەپرسیارە بەرامبەر ژێردەستەکەى: دەسەڵاتدار شوانە، وپیاو شوانە لەسەر خێزانەکەى، وئافرەت شوانە لەسەر ماڵی مێردەکەى ومنداڵەکانى، وهەمووتان شوانن وبەرپرسیارن بەرامبەر ژێردەستەکانتان
4- پارچەیەکی ئاڵتونیم لە ماڵەکەمدا بیر کەوتەوە؛ نەمویست سەرقاڵم بکات، بۆیە فەرمانم کرد بەوەى دابەش بکرێت
5- ئێمە والله فەرمانڕەوایی ئەم بەرپرسیارێتیە نادەین بە کەسێک داواى بکات، یان هەوڵ بۆ بەدەستهێنانى بدات
6- ئەی ڕۆڵە، من گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: خراپترینی نێو شوانەکان ئەوانەن کە توندوتیژ وستەمکارن، ئاگادار بە لەوانە نەبیت
7- لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ڕێم دەکرد وچارۆکەیەکی نەجرانی لێوار ئەستووری لەبەردا بوو، ئەعرابیەک پێی گەیشت وبە جلەکەى توند ڕایکێشا
8- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی بەکارهێنا لە هۆزی ئەزدەوە؛ پێی دەووترێت: ئیبن لوتبیە لەسەر خێر وبەخشینەکان، کاتێک گەڕایەوە، ووتی: ئەمە بۆ ئێوە، وئەمەیش بە دیاری بە من بەخشراوە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەستا لەسەر مینبەرەکە وحەمد وسوپاس وستایشی خودای کرد
9- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە پاشەوەى کاروانەکە دەبوو، هانی لاوازەکانى دەدا، وسەری دەخستن بۆ سەر پشتی سواریەکەى، ونزای بۆیان دەکرد
10- هەرکەسێک خواى گەورە بیکات بە بەرپرسیار لەسەر شتێک لە کاروباری مسوڵمانان، خۆی لێیان دوور بکاتەوە؛ پێویستیەکانیان جێبەجێ نەکات، ونەداری وهەژاریان لەسەر لا نەبات، خواى گەورە لە خۆی دووری دەکاتەوە؛ پێویستیەکانى جێبەجێ ناکات، ونەداری وهەژاربوونی لەسەر لا نادات