هەمووتان سەرپەرشتیار وبەرپرسیارن ، وهەریەکێکتان بەرپرسیارە بەرامبەر ژێردەستەکەى

هەمووتان سەرپەرشتیار وبەرپرسیارن ، وهەریەکێکتان بەرپرسیارە بەرامبەر ژێردەستەکەى

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «هەمووتان سەرپەرشتیار وبەرپرسیارن ، وهەریەکێکتان بەرپرسیارە بەرامبەر ژێردەستەکەى: دەسەڵاتدار بەرپرسیارە بەسەر خەڵكیەوە وبەرپرسە لەسەریان، وپیاو بەرپرسیارە لەسەر خێزانەکەى وبەرپرسە لەسەریان، وئافرەت بەرپرسیارە لەسەر ماڵی مێردەکەى ومنداڵەکانى وبەرپرسە لەسەریان، وبەندە -كۆیلە- بەرپرسیارە لەسەر ماڵی گەورەكەی وبەرپرسە لەسەریان، وهەمووتان بەرپرسیارن وبەرپرسن لەسەر ژێردەستەکانتان».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە هەموو مسوڵمانێك بەرپرسیارە وئەركی لەسەر شانە دەبێت ڕەچاویان بكات و لەئەستۆیان بگرێت: پێشەوا وكاربەدەست بەرپرسیار وسەرپەشتیارە لەسەر ئەوانەی خوای گەورە كردوویەتی بە بەرپرسیار لەسەریان، دەبێت شەریعەتەكەیان بپارێزێت وجێبەجێی بكات، وبیانپارێزێت لەوانەی ستەمیان لێدەكەن، ودەبێت جیهاد بكات دژی دوژمنەكانیان، ونابێت مافەكانیان پشتگوێ بخات. پیاو بەرپرسیارە لەسەر خێزان ومنداڵەكانی لە جێبەجێكردنی مافەكانیان، وجوانی مامەڵەكردن لەگەڵیان، وفێركردنیان وپەروەردەكردنیان. ئافرەت بەرپرسیارە لەسەر ماڵی مێردەکەى ومنداڵەکانى ئەمیش بە جوان بەڕێوەبردنی ماڵەكە، وپەروەردەكردنی منداڵەكانی، ئەم بەرپرسیارێتیە لە ئەستۆی ئەودایە. بەندە -كۆیلە- بەرپرسیارە لەسەر ماڵی گەورەكەی لە پاراستنی ئەوەی لەنێو دەستیدایە، وخزمەتكردنی، ئەم بەرپرسیارێتیە لە ئەستۆی ئەودایە. هەموو یەكێك بەرپرسیارە دەرهەق بەئەوەی لەژێر دەستیدایە، ولێپرسینەوەی لێدەكرێت لەسەریان.

فوائد الحديث

بەرپرسیارێتی لە کۆمەڵگای مسوڵماناندا گشتیە، وهەرکەسێک بە پێی پلە وزانست وتواناى ؛ بەرپرسیارێتی لەسەرە.

بەرپرسیارێتی ئافرەت گەورەیە؛ ئەمیش بە جێبەجێکردنی مافەکانى مێردەکەى و مافە واجبەکانى ئەستۆی بەرامبەر منداڵەکانى.

التصنيفات

واجبەکانی ئیمام (پێشەوا), مامەڵەکردن لە نێوان هاوسەرەکان, پەروەردەکردنی منداڵان