لە دووای وەفاتم کۆمەڵێک ڕوداو دێتە پێش و وناڕەحەتی وستەم بڵاو دەبێتەوە وشتانێک ڕوودەدات کە لاتان خراپە وپەسەند کراو نیە، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمانی چیمان…

لە دووای وەفاتم کۆمەڵێک ڕوداو دێتە پێش و وناڕەحەتی وستەم بڵاو دەبێتەوە وشتانێک ڕوودەدات کە لاتان خراپە وپەسەند کراو نیە، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمانی چیمان پێدەکەیت (واتە: ئەگەر گەیشتینە ئەو سەردەمە چی بکەین لەو حاڵەتەدا؟)، فەرمووی: «ئەو مافەی کە لە سەر ئێوەیە جێبەجێی دەکەن، وئەو مافەیشی کە دەبێت بۆ ئێوە جێبەجێ بکرێت لە خوای گەورە داوا بکەن

لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: لە دووای وەفاتم کۆمەڵێک ڕوداو دێتە پێش و وناڕەحەتی وستەم بڵاو دەبێتەوە وشتانێک ڕوودەدات کە لاتان خراپە وپەسەند کراو نیە، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمانی چیمان پێدەکەیت (واتە: ئەگەر گەیشتینە ئەو سەردەمە چی بکەین لەو حاڵەتەدا؟)، فەرمووی: «ئەو مافەی کە لە سەر ئێوەیە جێبەجێی دەکەن، وئەو مافەیشی کە دەبێت بۆ ئێوە جێبەجێ بکرێت لە خوای گەورە داوا بکەن».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە هەندێك كاربەدەست دەكرێن بە فەرمانڕەوای مسوڵمانان ؛ پارە وسامانی مسوڵمانان وشتە دونیاییەکان بۆ خۆیان دەبەن وبەشی مسوڵمانان نادەن، وبەو شێوەیەی بیانەوێت خەرجی دەكەن ومافی مسوڵمانان نادەن . وئەم كاربەدەستانە هەندێك شت دەكەن لە دیندا؛ كە نكۆڵی لێ کراوە وڕێگە پێ نەدراوە هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- پرسیاریان كرد: لەم حاڵەتەدا چی بكەن؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێیانی فەرموو كە بێبەشكردنتان لە سامان ومافەكانتان نابێت ببێتە ڕێگر لەجێبەجێكردنی ئەوەی لەسەرتانە لە گوێڕایەڵی وپابەندبوون، بەڵكو ئارام بگرن وگوێڕایەڵ بن وململانێ مەكەن دژ بە كاربەدەستان، وداوای مافی خۆتان لە خوای گەورە بكەن، ونزا بكەن بۆئەوەی چاك بن وشەڕ وستەمیان لە ئێوە دوور بێـت.

فوائد الحديث

فەرموودەکە نیشانەیەکە لە نیشانەکانى پێغەمبەرایەتی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- چونکە هەواڵی دا سەبارەت بەو شتانەى ڕوودەدەن لە ئومەتەکەیدا، وبەو شێوەیە ڕوویدا کە ئەو باسیکرد.

هەواڵدان بە کەسێک کە پێشبینی دەكرێت لەوەیە تووشی تاقیکردنەوە ببێت ؛ ڕێگەپێدراوە، بۆئەوەى خۆی ئامادە بکات، وئەگەر ئەو تاقیکردنەوە ڕوویدا ئارامگر بێت وداواى پاداشت لە خواى گەورە بکات.

دەستگرتن بە قورئان وسوننەتەوە هۆکارە بۆ دەرچوون لە فیتنە وناکۆکییەکان.

ئامۆژگاری کردن بە گوێڕایەڵی وجێبەجێکردنی فەرمانەکانی كاربەدەست لە چاكەدا، ودەرنەچوون لە دژیان ئەگەرچیش ستەمیان كرد.

بەکارهێنانی دانایی وشوێنكەوتنی سوننەت لەكاتی فیتنەدا.

دەبێت مرۆڤ ئەو مافەی لەسەریەتی جێبەجێی بكات؛ ئەگەرچیش ستەمی لێبكرێت.

بەڵگەیە بۆ بنچینەی: هەڵبژاردنی كەمترین خراپە وشەڕ.

التصنيفات

واجبەکانی ئیمام (پێشەوا)