پارچەیەکی ئاڵتونیم لە ماڵەکەمدا بیر کەوتەوە؛ نەمویست سەرقاڵم بکات، بۆیە فەرمانم کرد بەوەى دابەش بکرێت

پارچەیەکی ئاڵتونیم لە ماڵەکەمدا بیر کەوتەوە؛ نەمویست سەرقاڵم بکات، بۆیە فەرمانم کرد بەوەى دابەش بکرێت

لە عوقبەری کوڕی حاریسەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: لە پشتی پێغەمبەرەوە نوێژی عەسرم کرد -صلى اللە علیە وسلم- لە مەدینەدا، سەلامی دایەوە و بەخێرایی هەستا، وڕیزەکانی خەڵکی تێپەڕاند وچوو بۆ ژووری یەکێک لە خێزانەکانى، وخەڵکی ترسان بەهۆی ئەم پەلەکردنەوە، دەرچوو بۆ لایان، وبینی خەڵکی ئەم خێرایی کردنەیان بەلاوە جێی سەرسوڕمانە، ئەویش فەرمووی: «پارچەیەکی ئاڵتونیم لە ماڵەکەمدا بیر کەوتەوە؛ نەمویست سەرقاڵم بکات، بۆیە فەرمانم کرد بەوەى دابەش بکرێت (بکرێت بە خێر)». ولە گێڕانەوەیەکدا: «لە ماڵەوە پارچەیەکی ئاڵتونیم جێهێشت کە بۆ خێرکردن دانرا بوو، حەزم نەکرد بە درێژایی شەو لە لام بمێنێتەوە».

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

عوقبەی کوڕی حاریس -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: جارێکیان لە پشتی پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی عەسری کرد، وپاش نوێژەکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەخێرایی هەستا وڕیزەکانى خەڵکی تێپەڕاند وچوو بۆ ژوورى یەکێک لە خێزانەکانى، وخەڵکی تووشی ترس بوون بەهۆی ئەمەوە؛ وپاشان دەرچوو وبینی خەڵکی تووشی سەرسوڕمان هاتوون بەهۆی ئەم پەلەکردنەوە، وئەویش هۆی ئەمەی بۆیان ڕوونکردەوە وپێیانی فەرموو کە هەندێک پارچە ئاڵتوونی بیر کەوتەوە کە دەبووایە دابەش بکرێت لە خێردا؛ بۆیە بەپەلە چوو بۆ ئەوەی دابەشی بکات وحەزی نەکرد ئەمە وای لێبکات کە سەرقاڵ بێت لە پەرستن ویاد کردنی خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.

التصنيفات

واجبەکانی ئیمام (پێشەوا), زوهدی پێغەمبەر ﷺ