ئەی پێغەمبەری خودا، هاوسەرگیریم لەگەڵ ئافرەتێکدا کرد، فەرمووی: چەندێکت پێی بەخشی وەکو مارەیی؟، ووتی: هێندەی کێشی ناوکە خورمایەک لە ئاڵتون، فەرمووی: خواى گەورە…

ئەی پێغەمبەری خودا، هاوسەرگیریم لەگەڵ ئافرەتێکدا کرد، فەرمووی: چەندێکت پێی بەخشی وەکو مارەیی؟، ووتی: هێندەی کێشی ناوکە خورمایەک لە ئاڵتون، فەرمووی: خواى گەورە بەرەکەت وپیرۆزیت پێ ببەخشێت، وەلیمە ئەنجامبدە ئەگەر تەنانەت بە مەڕێکیش بێت

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- (دەڵێت): پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- عبدالرحمانی کوڕی عەوفی بینی، وشوێنەواری زەعفەران بە لاشەیەوە بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەمە چییە؟». ئەویش ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، هاوسەرگیریم لەگەڵ ئافرەتێکدا کرد، فەرمووی: «چەندێکت پێی بەخشی وەکو مارەیی؟»، ووتی: هێندەی کێشی ناوکە خورمایەک لە ئاڵتون*، فەرمووی: «خواى گەورە بەرەکەت وپیرۆزیت پێ ببەخشێت، وەلیمە** ئەنجامبدە ئەگەر تەنانەت بە مەڕێکیش بێت». *(کێشی ناوکە خورمایەک لە ئاڵتون: پێوەرێکی ئەو سەردەمە بوو بۆ کێشانی ئاڵتون، پێنج درهەم دەکات)، **(وەلیمە: ئەو خواردنەوەیە بەهۆی هاوسەرگیرییەوە ئامادە دەکرێت، وخەڵکی داوەت دەکرێت)

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شوێنەواری زەعفەرانی بینی لەسەر جلەکانى عبدالرحمانی کوڕی عەوف، ودەبێت پیاوان بۆنێک لە خۆیان بدەن کە بۆن بکرێت وشوێنەواری دیار نەبێت، بەڵام زەعفەران بە پێچەوانەوەیە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەکو -ئینکاری کردنێک- لەسەر ئەمە پرسیاری لێیکرد، ئەویش ووتی: تازە هاوسەرگیری کردووە، لەوەیە شوێنەواری هاوسەرەکەى بێت بەسەر جلەکانیەوە مابێت. چونکە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بەسۆز وبەزەیی بوو، وبەردەوام سەبارەت بە حاڵی هاوەڵان پرسیاری دەکرد، بۆئەوەى هانیان بدات لەسەر چاکە ونەهیان لێبکات لە شتی ناشیرین وخراپ، پرسیاری کرد سەبارەت بە مارەیی ئەم هاوسەرگیرییە. ئەویش (عبدالرحمان) ووتی: مارەییەکەى هێندەی کێشی ناوکە خورمایەک لە ئاڵتون* بوو مارەییەکەى. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای بۆی کرد بەوەى خودا ژیانی پیرۆزی وبەرەکەت بکات، وفەرمانی پێیکرد بەوەى وەلیمە** ئەنجامبدات ئەگەر بە سەربڕینی مەڕێکیش بێت. *(کێشی ناوکە خورمایەک لە ئاڵتون: پێوەرێکی ئەو سەردەمە بوو بۆ کێشانی ئاڵتون، پێنج درهەم دەکات)، **(وەلیمە: ئەو خواردنەوەیە بەهۆی هاوسەرگیرییەوە ئامادە دەکرێت، وخەڵکی داوەت دەکرێت)

التصنيفات

مارەیی, داوەتکردنی هاوسەرگیری (وەلیمە)