نزای: ( بِسمِ اللهِ، تُرْبَةُ أرْضِنَا، بِرِيقَةِ بَعْضِنَا، يُشْفَى بِهِ سَقِيمُنَا، بإذْنِ رَبِّنَا )

نزای: ( بِسمِ اللهِ، تُرْبَةُ أرْضِنَا، بِرِيقَةِ بَعْضِنَا، يُشْفَى بِهِ سَقِيمُنَا، بإذْنِ رَبِّنَا )

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئەگەر مرۆڤێک نەخۆش بووایە، یان تووشی هەوکردن وئازار بووایە؛ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- پەنجەى ئاوا لێدەکرد -گێڕەرەوەى فەرموودەکە (سوفیانی کوڕی عویەینە) پەنجەى شایەتمانی لەسەر زەوی دانا وبەرزی کردەوە- وپاشان -صلى الله عليه وسلم- دەیفەرموو: «(بِسمِ اللهِ، تُرْبَةُ أرْضِنَا، بِرِيقَةِ بَعْضِنَا، يُشْفَى بِهِ سَقِيمُنَا، بإذْنِ رَبِّنَا)*». *(واتە: بەناوى خودا، خاکی زەوییەکەمان لەگەڵ لیکی هەندێکمان، نەخۆشەکەمان شیفا دەدرێت، بە ئیزنی پەروەردگارمان)

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

ئەگەر مرۆڤێک نەخۆش بووایە، یان تووشی هەوکردن وئازار بووایە؛ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- هەندێکی لیکی دەخستە سەر پەنجەی شایەتمانى، وپاشان دەیخستە سەر خۆڵی خاکەکە بۆئەوەى هەندێک خۆڵی پێوە بلکێت، ومەسحی دەکرد بەسەر شوێنی برین وئازاری نەخۆشەکە ودەیفەرموو: «(بِسمِ اللهِ، تُرْبَةُ أرْضِنَا، بِرِيقَةِ بَعْضِنَا، يُشْفَى بِهِ سَقِيمُنَا، بإذْنِ رَبِّنَا)*». *(واتە: بەناوى خودا، خاکی زەوییەکەمان لەگەڵ لیکی هەندێکمان، نەخۆشەکەمان شیفا دەدرێت، بە ئیزنی پەروەردگارمان)

التصنيفات

روقیەی شەرعی -خوێندنەوەی شەرعی-