إعدادات العرض
سونەت ئەوەیە ئەگەر کەسێک کچ مارە بکات؛ حەوت ڕۆژ لە لای بمێنێتەوە وپاشان (شەوەکان) دابەش بکات (لە نێوان خێزانەکانی)، وئەگەر ژن مارە بکات؛ سێ ڕۆژ لە لای بمێنێتەوە…
سونەت ئەوەیە ئەگەر کەسێک کچ مارە بکات؛ حەوت ڕۆژ لە لای بمێنێتەوە وپاشان (شەوەکان) دابەش بکات (لە نێوان خێزانەکانی)، وئەگەر ژن مارە بکات؛ سێ ڕۆژ لە لای بمێنێتەوە وپاشان (شەوەکان) دابەش بکات (لە نێوان خێزانەکانى)
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «سونەت ئەوەیە ئەگەر کەسێک کچ مارە بکات؛ حەوت ڕۆژ لە لای بمێنێتەوە وپاشان (شەوەکان) دابەش بکات (لە نێوان خێزانەکانی)، وئەگەر ژن مارە بکات؛ سێ ڕۆژ لە لای بمێنێتەوە وپاشان (شەوەکان) دابەش بکات (لە نێوان خێزانەکانى)». ئەبو قیلابە دەڵێت: ئەگەر بمەوێت دەڵێم: ئەنەس ئەم فەرموودەیەی ڕاستەوخۆ بەناوى پێغەمبەرەوە گێڕاوەتەوە -صلى اللە علیە وسلم- (واتە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم فەرموودەى وتووە).
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Français ئۇيغۇرچە Hausa Portuguêsالشرح
سونەت ئەوەیە ئەگەر کەسێک کچ مارە بکات؛ حەوت ڕۆژ لە لای بمێنێتەوە، بۆئەوەى دڵنەوایی بدات وتەنهایی وشەرمی لەم مارەیی کردنە نەمێنێت، چونکە یەکەم جارە هاوسەرگیری بکات و وپاشان (شەوەکان) دابەش بکات (لە نێوان خێزانەکانی) ئەگەر خێزانی تری هەبوو. وئەگەر کەسێک ژن مارە بکات؛ سێ ڕۆژ لە لای بمێنێتەوە، چونکە کەمتر پێویستی بەو شتانەیە کە پێشووتر باسکرا بە بەراورد لەگەڵ کچ. وئەمیش حوکم وبڕیارێکی دانایانەیە کە لەم فەرموودەیەدا هاتووە، وگێڕەرەوەکان دەڵێن سونەت ئەمەیە کەواتە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمانى لەسەر ئەم شتانە داوە، ئەبو قیلابە دەڵێت: ئەگەر بمەوێت دەڵێم: ئەنەس ئەم فەرموودەیەی ڕاستەوخۆ بەناوى پێغەمبەرەوە گێڕاوەتەوە -صلى اللە علیە وسلم- (واتە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم فەرموودەى وتووە)، وئەم فەرموودەیە لە لای من (مرفوع)ە چونکە وشەی (لە سونەت:من السنة)ى تێدایە بە ئاشکرا ئاماژە بۆ (رفع) دەکات. وهەر فەرموودەیەک وشەی ووترا (مرفوع)ە واتە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرموویەتی؛ وهەروەکو وایە گێڕەرەوەکە بڵێت: پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- دەفەرموێت.التصنيفات
مامەڵەکردن لە نێوان هاوسەرەکان