إعدادات العرض
ئەبی بەکری سدیق -ڕەزای خواى لێبێت- غوڵامێکی هەبوو؛ بەشێک لە دەستکەوتی ڕۆژانەى پێیدەدا، وئەبو بەکر لەو خواردنەی دەخوارد کە بە بەشەکەى دەیهێنا
ئەبی بەکری سدیق -ڕەزای خواى لێبێت- غوڵامێکی هەبوو؛ بەشێک لە دەستکەوتی ڕۆژانەى پێیدەدا، وئەبو بەکر لەو خواردنەی دەخوارد کە بە بەشەکەى دەیهێنا
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەبی بەکری سدیق -ڕەزای خواى لێبێت- غوڵامێکی* هەبوو؛ بەشێک لە دەستکەوتی ڕۆژانەى پێیدەدا، وئەبو بەکر لەو خواردنەی دەخوارد کە (غوڵامەکەى) بە بەشەکەى (خۆی) دەیهێنا، (غوڵامەکە) ڕۆژێکیان شتێکی هێنا، وئەبو بەکر لێی خوارد، وغوڵامەکە پێی ووت: ئایا دەزانی ئەمە چییە؟ ئەبو بەکر ووتی: چییە؟ (غوڵامەکە) ووتی: فاڵم گرتەوە بۆ مرۆڤێک لە جاهیلیەتدا (لە پێش ئیسلامدا) ولە فاڵگرتنەوەدا باش نەبووم، بەڵام من فێڵم لێی کرد، پێم گەیشت، وبەرامبەر کارەکەم نرخێکی پێدام، ئەوەى خواردت لە نرخی ئەوە بوو (لە نرخی فاڵگرتنەوە بوو)، (عائیشە دەڵێت): ئەبو بەکر دەستی خستە (نێو دەمی) وهەموو شتێکی نێو سکی دەرهێنا بە ڕشاندنەوە. (غوڵام: لێرەدا واتە کوڕە منداڵێکی خزمەتکار)
[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी සිංහලالشرح
ئەم غوڵامە* لە لای ئەبوبەکر بوو؛ ئەویش بەشێک لە دەستکەوتی ڕۆژانەى پێیدەدا، وئەبو بەکر لەو خواردنەی دەخوارد کە غوڵامەکە بە بەشەکەى خۆی دەیهێنا، ڕۆژێکیان غوڵامەکە خواردنێکی هێنا بۆ ئەبوبەکر وئەویش خواردی، بە ئەبوبەکری ووت: ئایا دەزانی ئەمە چییە؟ ئەبو بەکر ووتی: چییە؟ غوڵامەکە ووتی: ئەمە لە جێی ئەو فاڵە پێمدراوە کە لە جاهیلیەتدا (لە پێش ئیسلامدا) بۆ کەسێک کردبووم ولە فاڵگرتنەوەدا باش نەبووم، بەڵام من فێڵم لێی کرد، پێم گەیشت وئەم خواردنەی پێمدا، پێدانى نرخ وشتومەک بۆ فاڵگرتنەوە حەرامە، ئەگەر فاڵگرەوەکە باش بێت لە فاڵگرتنەوەدا یان نا چونکە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- نەهی کردووە لە نرخ وکرێدان بە فاڵگرەوەکان ئینجا هەر ناوێکیان هەبێت، وهەروەها پێدانى شتومەکیش دەگرێتەوە لە جیاتی نرخ. کاتێک ئەمەی ووت بە ئەبوبەکر، عائیشە دەڵێت: ئەبو بەکر دەستی خستە نێو دەمی وهەموو شتێکی نێو سکی دەرهێنا بە ڕشاندنەوە، بۆئەوەى سکی خواردنی حەرام نەخوات، وئەم خواردنەوەیەش حەرامە چونکە بەرامبەر کارێکی حەرام بە کەسەکە دراوە، بۆیە هەر کرێیەک بەرامبەر کارێکی حەرام حەرامە. (غوڵام: لێرەدا واتە کوڕە منداڵێکی خزمەتکار)التصنيفات
زوهد و وەرەع