إعدادات العرض
1- ئەگەر بە ئەندازەى شاخی ئوحود ئاڵتونم هەبوایە، ئەوا پێم خۆشە کە هیچی لام نەما بێت پێش ئەوەی کە سێ شەو بەسەرمدا تێپەڕ بێت مەگەر ئەوەندە نەبێت کە قەرزەکانی پێ بدەمەوە
2- زوهدت هەبێت لە دونیادا؛ خوای گەورە خۆشی دەوێیت، وزوهدت هەبێت لەوەی کە لە نێو دەستی خەڵکیدایە؛ خەڵکی خۆشیان دەوێیت
3- هەژار ئەو کەسە نییە کە خورمایەک و دووان یان پاروویەک ودووان دووری دەخاتەوە، بەڵکو هەژار ئەو کەسە کە خۆی لە داوا کردن بە دوور دەگرێت
4- دونیا زیندانی ئیماندارە، وبەهەشتی کافرە
5- ئەم هێندەی پڕ بە زەوی خێرترە لە ئەوی تر
6- هەرکەسێک زامنى ئەوەم بۆ بکات کە داواى هیچ شتێک لە خەڵکی نەکات؛ ئەوا منیش زامنى چوونە بەهەشتی پێدەدەم؟
7- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە لاماندا تێپەڕ بوو لەکاتێکدا خانووچکەیەکی خۆمان چاکدەکرد
8- کوێی ماوەتەوە؟ -واتا لە مەڕەکە- ووتی: تەنها شانەکانی ماوەتەوە، فەرمووی: هەمووی ماوەتەوە جگە لە شانەکانی نەبێت
9- هەرکەسێک لە ئێوە بەیانی بەسەردا هات، ولە شوێنی نیشتەجێبوونەکەى ئارام بوو، ولە لاشەی ساغ بوو، وخواردنی ئەو ڕۆژی هەبوو؛ وەکو ئەوە وایە دونیا کۆکرابێتەوە وبە هەموو شوێنەکانیەوە بە ئەو درا بێت
10- ئەبی بەکری سدیق -ڕەزای خواى لێبێت- غوڵامێکی هەبوو؛ بەشێک لە دەستکەوتی ڕۆژانەى پێیدەدا، وئەبو بەکر لەو خواردنەی دەخوارد کە بە بەشەکەى دەیهێنا