خانەوادەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- لەو كاتەوەی گەیشتوونەتە مەدینە؛ هەرگیز بۆ ماوەی سێ شەو لەسەریەک تێر خۆراكی گەنمیان نەخواردووە، (لەسەر ئەم حاڵەتە بوون)…

خانەوادەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- لەو كاتەوەی گەیشتوونەتە مەدینە؛ هەرگیز بۆ ماوەی سێ شەو لەسەریەک تێر خۆراكی گەنمیان نەخواردووە، (لەسەر ئەم حاڵەتە بوون) هەتاوەكو (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) وەفاتی كرد

لە عائيشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: خانەوادەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- لەو كاتەوەی گەیشتوونەتە مەدینە؛ هەرگیز بۆ ماوەی سێ شەو لەسەریەک تێر خۆراكی گەنمیان نەخواردووە، (لەسەر ئەم حاڵەتە بوون) هەتاوەكو (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) وەفاتی كرد.

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

دایکی باوەڕداران عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە کە خانەوادەی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لەوەتەی هاتوونەتە مەدینە؛ سێ ڕۆژ لەسەریەک تێر خۆراكێكیان نەخواردووە كە لە گەنم دروستكرابێت، هەتاوەکو پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- وەفاتی کرد.

فوائد الحديث

ڕوونكردنەوەی ئەوەی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- و خانەوانەدەكەی لەسەری بوون لە کەمی بژێوی، چونکە ژیانی ڕاستەقینە؛ ژیانی قیامەتە.

ئیبن حەجەر دەڵێت: ئەوەی دیارە هۆکاری تێر نەبوونیان زۆربەی کات؛ بەهۆی کەمی بژێوی وكەم دەرامەتیانە، سەرەڕای ئەوەی هەندێک جار شتیان دەست دەکەوت بەڵام بەشی زۆریان دەبەخشی بە هەژارەكان ودەیانخستنە پێش خۆیان.

التصنيفات

زوهد و وەرەع, ڕێبازی پێغەمبەر ﷺ