إعدادات العرض
سوێند بە خوا لەو ڕۆژەدا (لەسەر ھەموو ناز ونیعمەتێکی دونیا) لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکرێت
سوێند بە خوا لەو ڕۆژەدا (لەسەر ھەموو ناز ونیعمەتێکی دونیا) لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکرێت
لە زوبەیری کوڕی عەوامەوە دەڵێت: کاتێک ئەم ئایەتە دابەزی: {ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ} واته: {لە پاشان سوێند بە خوا لەو ڕۆژەدا (لەسەر ھەموو ناز ونیعمەتێکی دونیا) لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکرێت}، زوبەیر ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، کام نیعمەتانەیە کە ئێمە لێپرسینەوەمان لێ دەکرێت سەبارەتیان، لەکاتێکدا ئەوانە -نیعمەتەکان- تەنها دوو ڕەشەکەن ؛ خورما وئاو؟ فەرمووی: «بەدڵنیاییەوە ئەوە دێت -ڕوودەدات-».
[حەسەنە]
الترجمة
العربية English မြန်မာ Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands اردو Bahasa Indonesia ئۇيغۇرچە বাংলা Türkçe සිංහල हिन्दी Tiếng Việt Hausa తెలుగు Kiswahili ไทย پښتو অসমীয়া دری Кыргызча Lietuvių Kinyarwanda नेपाली മലയാളം Bosanski Italiano ಕನ್ನಡ Oromoo Română Shqip Soomaali Српски Українська Wolof Tagalog Moore Malagasy தமிழ் Azərbaycan فارسی ქართული 中文 Magyarالشرح
كاتێك ئەم ئایەتە دابەزی: {ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ * لە پاشان سوێند بە خوا لەو ڕۆژەدا (لەسەر ھەموو ناز ونیعمەتێکی دونیا) لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکرێت} ؛ واتا پرسیارتان لێدەكرێت لەسەر ئەو نیعمەتانەی الله پێتانی بەخشی، زوبەیری كوڕی عەوام -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، کام نیعمەتانەیە کە ئێمە لێپرسینەوەمان لێدەکرێت سەبارەتیان ؟! لەکاتێکدا ئەو نیعمەتانە شتێكی وا نین كە لێپرسینەوەیان لەسەر بكرێت تەنها خورما وئاون ! پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لێپرسینەوەتان لێدەكرێت لەسەر نیعمەتەكان هەرچەندە لەسەر ئەم حاڵەیش بن، چونكە ئەوانە دوو نیعمەتی گەورەن لە نیعمەتەكانی پەروەردگار.فوائد الحديث
جەختکردنەوە لەسەر شوکر وسوپاسکردنی خواى گەورە -سبحانه وتعالى- لەسەر نیعمەتەکان.
لەڕۆژی قیامەتدا بەندە لێپرسینەوەى لێدەکرێت سەبارەت بە نیعمەتەکان ؛ ئەگەر زۆر یان کەم بن.