إعدادات العرض
زوهدت هەبێت لە دونیادا؛ خوای گەورە خۆشی دەوێیت، وزوهدت هەبێت لەوەی کە لە نێو دەستی خەڵکیدایە؛ خەڵکی خۆشیان دەوێیت
زوهدت هەبێت لە دونیادا؛ خوای گەورە خۆشی دەوێیت، وزوهدت هەبێت لەوەی کە لە نێو دەستی خەڵکیدایە؛ خەڵکی خۆشیان دەوێیت
لە سەهلی کوڕی سەعدی ساعیدیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- و ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ڕێنیشاندەرم بە بۆ کردەوەیەک کە ئەگەر ئەنجامی بدەم ئەوا خوای گەورە خۆشی دەوێم وخەڵکی خۆشیان دەوێم؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «زوهدت هەبێت لە دونیادا؛ خوای گەورە خۆشی دەوێیت، وزوهدت هەبێت لەوەی کە لە نێو دەستی خەڵکیدایە؛ خەڵکی خۆشیان دەوێیت».
[صەحیحە] [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português සිංහලالشرح
پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ ئەوەی پرسیاری لێبکات سەبارەت بە ئەنجامدانی کردەوەیەک کە ئەگەر ئەو کردەوەیە بکات ئەوا خوای گەورە خۆشی دەوێت وخەڵکیش خۆشیان دەوێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنمایی کرد بۆ کردەوەیەکی گشتگیر وکۆکەرەوە کە هۆکارە بۆ خۆشەویستی خوای گەورە وخۆشەویستی خەڵکی. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: (زوهدت هەبێت لە دونیادا)، واتا: تەنها ئەوەندەت بەس بێت کە پێویستە و واز لە شتی زیادە وشتێک کە سوودی نەبێت بۆ قیامەت بهێنێت، ودوور بیت لەو شتانەی کە زیانیان هەیە بۆ سەر ئاینەکەت (دینداریەکەت)، زوهدت هەبێ لە دونیادا سەبارەت بەو شتانەی کە خوای گەورە بە خەڵکی بەخشیوە، ئەگەر لە نێوان تۆ ویەکێک لە ئەوان مافێک یان گرێبەستێک هەبوو؛ ئەوا لێبوردە وئاسان بە، هەروەکو چۆن لە فەرموودەکەدا هاتووە: (خوای گەورە ڕەحم دەکات لە کەسێک کە لێبوردە وئاسان بێت ئەگەر بفرۆشێت وبکڕێت وقەرز بدات)، وئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی لای خەڵکی خۆشەویست بیت وخوای گەورە ڕەحمت پێبکات.التصنيفات
زوهد و وەرەع