إعدادات العرض
کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وەفاتی كرد، هیچ دینار و درهەمێک، یان کۆیلە و کەنیزەکێک، یان هیچ شتێکی تری لە دوای خۆی بەجێنەهێشت، جگە لە ماینە سپیەکەی، و…
کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وەفاتی كرد، هیچ دینار و درهەمێک، یان کۆیلە و کەنیزەکێک، یان هیچ شتێکی تری لە دوای خۆی بەجێنەهێشت، جگە لە ماینە سپیەکەی، و چەکەکەی، و پارچە زەوییەک نەبێت کە بۆ خێر داینابوو
لە عەمرو كوڕی حاریسەوە برای جوەیریەی كچی حاریس -ڕەزای خوایان لێبێت- كە خێزانی پێغەمبەری خودایە -صلى اللە علیە وسلم- ودایكی ئیماندارانە، دەڵێت: کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وەفاتی كرد، هیچ دینار و درهەمێک، یان کۆیلە و کەنیزەکێک، یان هیچ شتێکی تری لە دوای خۆی بەجێنەهێشت، جگە لە ماینە سپیەکەی، و چەکەکەی، و پارچە زەوییەک نەبێت کە بۆ خێر داینابوو.
الترجمة
العربية Português دری Македонски Magyar Tiếng Việt ქართული বাংলা ไทย অসমীয়া Nederlands ਪੰਜਾਬੀ Indonesia Kiswahili ភាសាខ្មែរ English Hausa ગુજરાતી Tagalog Русский മലയാളം मराठीالشرح
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- وەفاتی کرد، و لە پاش خۆی نە درهەمێکی زیو و نە دینارێکی زێڕی بەجێهێشت، نە کۆیلەیەک و نە كەنیزەیەك، و نە مەڕێك و نە وشترێك و نە هیچ شتێک لە پارە و سامانی؛ بەجێهێشت، جگە لە ماینە سپییەکەی کە سواری دەبوو، و چەکەکەی کە هەڵیدەگرت، و زەوییەک کە لە کاتی تەندروست باشیدا ڕایگرتبوو بۆ ڕێبواران.فوائد الحديث
پێغەمبەران میرات بەجێناهێڵن، و كەس نابێتە میراتگریان (لە سەروەت وساماندا).
ڕوونكردنەوەی ئەوەی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بەجێیهێشت لە دوای وەفاتكردنی.
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- وەفاتی کرد و هیچ شتێکی گرنگی دونیایی لەپاش خۆی بەجێنەهێشت، ئەمیش بەهۆی سەخاوەت و بەخشندەیی و چاکەکاربوونی.
کرمانی دەڵێت: ڕاناوی (ها) لە وشەی (وجعلها) دەگەڕێتەوە بۆ هەرسێکیان؛ واتە: ماینەكەی و چەکەكەی و پارچە زەویەكەی، نەک تەنها بۆ زەویەكەی بگەڕێتەوە.
(خَتَنِ:خەتەن)؛ واتا برای ژن، و كۆی ئەم وشەیە (أَختان:ئەختان)ە واتا براكانی ژن؛ ئەم دەستەواژەیە بۆ ئافرەت بەكاردێت نەك بۆ پیاو.
