إعدادات العرض
خانەوادەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- لە یەک ڕۆژدا دوو ژەمیان نەدەخوارد، ئەگەر بیشیانخواردایە؛ یەکێکیان خورما بوو
خانەوادەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- لە یەک ڕۆژدا دوو ژەمیان نەدەخوارد، ئەگەر بیشیانخواردایە؛ یەکێکیان خورما بوو
لە عائيشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: خانەوادەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- لە یەک ڕۆژدا دوو ژەمیان نەدەخوارد، ئەگەر بیشیانخواردایە؛ یەکێکیان خورما بوو.
[(سەحیح - ڕاست)] [(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية Português دری Македонски Magyar Tiếng Việt ქართული বাংলা ไทย অসমীয়া Nederlands ਪੰਜਾਬੀ Indonesia Kiswahili Hausa ភាសាខ្មែរ English ગુજરાતી Tagalog Русский മലയാളം मराठी Српски සිංහල ಕನ್ನಡ Türkçeالشرح
دایكی ئیمانداران عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە بۆمان كە خانەوادەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو ژەم خواردنیان لە یەك ڕۆژدا نەخواردووە؛ ئەگەر بیشیان خواردایە ئەوا ژەمێكیان بریتی بوو لە خورما.فوائد الحديث
ئاماژەیە بۆ سادەیی و خاكێتی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- و خانەوادەکەی، کە ڕەنگە لە ڕۆژێکدا تەنها یەک ژەم خواردنیان دەست کەوتبێت.
خورما لە هەر خواردنێكی تر زۆرتر بوو لەلایان، و بەدەستهێنانیشی ئاسانتر بوو.
فەزڵ و گەورەیی زوهد و قایل بوون بە بژێوی کەم، و ئەمە لە ڕەوشتی پێغەمبەرانە، و ڕێبازی سەروەری پێغەمبەرانە.
خواردنی دوو ژەم لە ڕۆژێکدا یەکێکە لەو کارە ڕێگەپێدراوانەی کە دروستە، و یەکێکە لە دابونەریتە ناسراوەکانی عەرەب، کە لە ڕۆژێکدا دوو ژەمیان دەخوارد، ژەمی نیوەڕۆ و ژەمی ئێوارە.
