هەرکەسێک لە ئێوە بەیانی بەسەردا هات ولە لاشەیدا ساغ بوو، ولە شوێنی نیشتەجێبوونەکەى ئارام بوو، وخواردنی ئەو ڕۆژی هەبوو؛ وەکو ئەوە وایە دونیا کۆکرابێتەوە وبە ئەو درا…

هەرکەسێک لە ئێوە بەیانی بەسەردا هات ولە لاشەیدا ساغ بوو، ولە شوێنی نیشتەجێبوونەکەى ئارام بوو، وخواردنی ئەو ڕۆژی هەبوو؛ وەکو ئەوە وایە دونیا کۆکرابێتەوە وبە ئەو درا بێت

لە عبید اللەی کوڕی میحسەنی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک لە ئێوە بەیانی بەسەردا هات ولە لاشەیدا ساغ بوو، ولە شوێنی نیشتەجێبوونەکەى ئارام بوو، وخواردنی ئەو ڕۆژی هەبوو؛ وەکو ئەوە وایە دونیا کۆکرابێتەوە وبە ئەو درا بێت».

[حەسەنە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایدەگەیەنێـت كە هەركەسێك لە مسوڵمانان بەیانی بەسەردا بێت ولە لاشەیدا ساغ بێت وسەلامەت بێت لە نەخۆشی وپەتاكان، ولە ئاسایشدا بێت لە نەفسی وخێزانی ومنداڵەكانی وڕێگاكەیدا ونەترسێت، وبژێوی وقوتی حەڵاڵی ئەو ڕۆژەی هەبێت؛ ئەوا وەكو ئەوە وایە هەموو دونیا كۆكرابێتەوە ودرا بێت بە ئەو.

فوائد الحديث

ڕوونكردنەوەی پێویستی مرۆڤ بە لەش ساغی وئاسایش وڕزق وڕۆزی.

دەبێت بەندە ستایشی الله بكات -سبحانه وتعالی- وسوپاسی بكات لەسەر ئەم نیعمەتانە.

هاندان بۆ ڕازیبوون وقەناعەت وزوهد لە دونیادا.

التصنيفات

زوهد و وەرەع