إعدادات العرض
هەژار ئەو کەسە نییە کە خورمایەک و دووان یان پاروویەک ودووان دووری دەخاتەوە، بەڵکو هەژار ئەو کەسە کە خۆی لە داوا کردن بە دوور دەگرێت
هەژار ئەو کەسە نییە کە خورمایەک و دووان یان پاروویەک ودووان دووری دەخاتەوە، بەڵکو هەژار ئەو کەسە کە خۆی لە داوا کردن بە دوور دەگرێت
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەژار ئەو کەسە نییە کە خورمایەک و دووان یان پاروویەک ودووان دووری دەخاتەوە، بەڵکو هەژار ئەو کەسە کە خۆی لە داوا کردن بە دوور دەگرێت».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausaالشرح
ئەم فەرموودەیە هەقیقەتی هەژاری ڕووندەکاتەوە، ئەو هەژارەی کە ستایش دەکرێت لە نێو هەژاراندا کە زیاتر شایستەیە بەوەى خێر وبەخشینی پێبدرێت ئەوەیانە کە خۆی دەگرێتەوە لە داواکردن لە خەڵکی ئەگەرچیش پێویستە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کەسێکی بە خاوەن پێویستی دانەناوە کە دەچێت وداوا لە خەڵکی دەکات چونکە لەوەیە بە پێی پێویست پێی ببەخشرێت لە خێر وزەکات وئەمەش بەسە بۆی، بەڵام کەسێکی پێویست لە ڕاستیدا کەسێکە کە داوا ناکات وپێویست بوونی بەردەوامە چونکە ئەو هیچی دەستناکەوێت بەهۆی داوا نەکردن لە خەڵکی؛ وئەمەیان شایستەترە کە خێر وبەخشین وزەکاتی پێبدرێت.التصنيفات
زوهد و وەرەع