دونیا زیندانی ئیماندارە، وبەهەشتی کافرە

دونیا زیندانی ئیماندارە، وبەهەشتی کافرە

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دونیا زیندانی ئیماندارە، وبەهەشتی کافرە».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە دونیا بۆ ئیماندار وەكو زیندان وایە چونكە پابەندی ئەركە شەرعیەكانە بە ئەنجامدانی فەرمانپێكراوەكان ودووركەوتنەوە لە نەهی لێكراوەكان، ئەگەر بمرێت لە ئەم ئەركانە دەحەوێتەوە ودەڕوات بۆ ئەوەی الله -سبحانه وتعالی- بۆی ئامادە كردووە لە نیعمەتی بەردەوام ونەبڕاوە، وئەم دونیایە بۆ كافر وەكو بەهەشت وایە؛ چونكە هەرچیەك نەفسی ئارەزووی بکات وفەرمانی پێبكات، ئەوە جێبەجێی دەكات، بۆیە كاتێك دەمرێت دەچێت بەرەو ئەوەی الله -سبحانه وتعالی- ئامادەی كردووە بۆی لە سزای بەردەوام وهەتاهەتایی.

فوائد الحديث

نەوەوی دەڵێت: هەموو ئیماندارێك زیندانیكراوە وقەدەغە كراوە لە شەهوەت وئارەزوو حەرامكراو وناپەسەندەكان لە دونیادا، وسپێردراوە بە ئەنجامدانی پەرستنە قورسەكان، بۆیە كاتێك دەمرێت دەحەوێتەوە لە ئەمە، ودەگەڕێتەوە بۆ لای ئەوەی الله -سبحانه وتعالی- ئامادەی كردووە لە نیعمەتی بەردەوام، وئارامی تەواو بە بێ كەموركورتی، بەڵام كافر لە دونیادا ئارەزووەکانی ئەنجامدەدا ئەگەرچیش كەم وتێكەڵ بوو لەگەڵ ناڕەحەتیەكان، بۆیە كاتێك دەمرێت بەرەو سزا وئازار وناڕەحەتی بەردەوام وهەتاهەتایی دەڕوات.

سیندی دەڵێت: كاتێك دەفەرمووێت: (زیندانی ئیماندارە)؛ ئەگەر ئیماندار لە نێو نیعمەتشدا بێت ئەوا بەهەشت خێرترە بۆی، وكاتێك دەفەرموێت: (وبەهەشتی كافرە)؛ ئەگەر كافر لە نێو ناڕەحەتیشدا بێت ئەوا دۆزەخ شەڕترە بۆی.

بێ نرخی دونیا لەلای خودای گەورە -سبحانه وتعالى-.

دونیا شوێنی تاقیکردنەوەیە بۆ ئیمانداران.

كافر پەلەی كرد بۆ بەدەستێهنانی بەهەشتەكەی لە دونیادا؛ بۆیە سزا درا بە بێبەشكردنی لە بەهەشت ونیعمەتەكانی ناوی لە قیامەتدا.

التصنيفات

زوهد و وەرەع, سەرزەنشتکردنی خۆشویستنی دونیا