خواى گەورە هیچ پێغەمبەرێکی نەناردووە کە شوانێتی پەزی نەکردبێت

خواى گەورە هیچ پێغەمبەرێکی نەناردووە کە شوانێتی پەزی نەکردبێت

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە هیچ پێغەمبەرێکی نەناردووە کە شوانێتی پەزی (مەڕ وبزنی) نەکردبێت»، هاوەڵانی ووتیان: تەنانەت تۆیش؟ فەرمووی:«بەڵێ (تەنانەت منیش)، شوانێتی پەزم دەکرد بۆ دانیشتوانى مەککە بەرامبەر هەندێک نرخ».

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

هەموو پێغەمبەران شوانێتی پەزیان (مەڕ وبزنیان) کردووە لە ژیانیاندا، وا دیارە فەرموودەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات پێش ئەوەى ببن بە پێغەمبەر -علیهم الصلاة والسلام-، بۆیە زانایان وتوویانە: دانایی لەمەدا ئەوەیە بۆ ئەوەى مرۆڤ ڕاهێنان بکات لەسەر بەڕێوەبردنی خەڵکی وئاراستەکردنیان بەرەو چاکە، چونکە شوانى پەز جاری وا هەیە ئاژەڵەکان بەرەو لەوەڕگا دەبات وجاری وا هەیە دەیانهێڵێتەوە وجاری وا هەیە وئەم کردەوەیەش پێویستی بە ئارامگری ولێزانین هەیە چونکە کارێکی ئاسان نییە بە تایبەت چونکە مامەڵە لەگەڵ ئاژەڵدا دەکرێت کە نە تێدەگەن ونە دەبیستن وبەڕێوەبردنیان گرانترە لە بەڕێوەبردن وئاراستەکردنی مرۆڤەکان بۆیە هەرکەسێک لەمەدا سەرکەوتوو بێت ئەوا بە ڕێژەیەکی زۆر سەرکەوتوو دەبێت لە هەر بەڕێوەبردنێکی تر، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم ئومەتە بەڕێوە دەبات وئاراستەی دەکات بۆ خێر وچاکە بە زانست وهیدایەت وچاوڕۆشنیەوە وەکو شوان کە زانستی هەیە سەبارەت بە لەوەڕگا چاکەکان، وئاراستەی پەزەکە دەکات بۆ ئەو شتەی خێری بۆیان هەیە، لەوانەش خواردن وخواردنەوە وپاراستنیان لە خراپە ودەستدرێژی دڕندەکان. شوانێتی پەز هەڵبژێردراوە چونکە شوانی پەز سیفەتی هێوری وهێمنی ودڵنیایی تێدایە بە پێچەوانەى شوانی وشترەوە کە زۆر جوان شوانی وشتر بەوە ناسراوە کە توند وزبرە، چونکە وشترە توند وزبرە، بۆیە خواى گەورە شوانێتی پەزی بۆ پێغەمبەران هەڵبژارد بۆ ئەوەى ڕاهێنراو بن لەسەر بەڕێوەبردن وئاراستەکردنی خەڵکی بە شێوەیەکی نەرم ونیان.

التصنيفات

ژیانی پێش ناردنی وەکو پەیامبەرﷺ