دەست لە هیچ دیباج وئاوریشمێک نەداوە نەرمتر بێت لە ناولەپی پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم

دەست لە هیچ دیباج وئاوریشمێک نەداوە نەرمتر بێت لە ناولەپی پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «دەست لە هیچ دیباج وئاوریشمێک نەداوە نەرمتر بێت لە ناولەپی پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم-، وهیچ بۆنێکم نەکردووە هێندەی بۆنی پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- خۆش بێت، ودە ساڵ خزمەتی پێغەمبەری خودا کرد -صلى الله عليه وسلم-، هەرگیز پێمی نەفەرموو: ئۆف، وهەرگیز پێمی نەفەرموو سەبارەت بە شتێک کە کردوومە: بۆچی ئاوات کرد؟، وهەرگیز پێمی نەفەرموو سەبارەت بە شتێک کە نەمکردووە: ئایا بۆچی ئاوات نەکرد؟».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

ئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزای خوای لێبێت- دە ساڵ خزمەتکاری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو، دەستەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەرم بوو، وهەروەها بۆنی لاشەی خۆش بوو، وئەنەس هیچ بۆنێکی نەکردووە هێندەی بۆنی پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- خۆش بێت، ودەڵێت: دە ساڵ خزمەتی پێغەمبەرم کرد -صلى الله عليه وسلم-، هەرگیز پێمی نەفەرموو: ئۆف، واتا هەرگیز لێی توڕە وبێزار نەبوو، وهەروەها هەرگیز پێمی نەفەرموو سەبارەت بە شتێک کە کردوومە: بۆچی ئاوات کرد؟، تەنانەت ئەو شتانەش کە ئەنەس وەکو کۆششێک لە لایەن خۆیەوە ئەنجامی دەدا؛ لەمەشدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لۆمەی نەدەکرد ولێی توڕە نەدەبوو؛ بۆچی ئاوات کرد؛ ئاوات نەکرد؟ هەرچەندە خزمەتکاریشی بوو، ودەڵێت: هەرگیز پێمی نەفەرموو سەبارەت بە شتێک کە نەمکردووە: ئایا بۆچی ئاوات نەکرد؟، ئەمیش لە ڕەوشت جوانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.

التصنيفات

سیفاتەکانی ڕووکەش (لاشە), نەرم ونیانی پێغەمبەر ﷺ