إعدادات العرض
1- پێی ببەخشن، باشترینتان ئەوانەن کە بە جوانترین شێوە قەرزەکە دەدەنەوە
2- لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ڕێم دەکرد وچارۆکەیەکی نەجرانی لێوار ئەستووری لەبەردا بوو، ئەعرابیەک پێی گەیشت وبە جلەکەى توند ڕایکێشا
3- دەست لە هیچ دیباج وئاوریشمێک نەداوە نەرمتر بێت لە ناولەپی پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم
4- هەرگیز پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- بە دەستەکانى لە هیچ شتێکی نەداوە، ونە ئافرەت ونە خزمەتکار، مەگەر لە جیهاد کردندا بێت لە پێناو خواى گەورە
5- ئافرەتێک شتێک لە ئەقڵیدا هەبوو، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، یارمەتی تۆم دەوێت لە شتێکی دیاریکراودا، فەرمووی: ئەی دایکی فڵان، هەر ڕێگایەک دیاری بکە کە دەتەوێت؛ بۆئەوەى پێداویستیەکەت بۆ جێبەجێ بکەم