هەر مسوڵمانێک لە بەیانیدا سەردانى برایەکی مسوڵمان بکات (کە نەخۆشە)؛ ئەوا حەفتا هەزار فریشتە نزای بۆ دەکەن

هەر مسوڵمانێک لە بەیانیدا سەردانى برایەکی مسوڵمان بکات (کە نەخۆشە)؛ ئەوا حەفتا هەزار فریشتە نزای بۆ دەکەن

لە عەلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «هەر مسوڵمانێک لە بەیانیدا سەردانى برایەکی مسوڵمان بکات (کە نەخۆشە)؛ ئەوا حەفتا هەزار فریشتە نزای بۆ دەکەن هەتاوەکو ئێوارەى بەسەردا دێت، وهەر مسوڵمانێک لە ئێوارەدا سەردانى برایەکی مسوڵمان بکات (کە نەخۆشە)؛ ئەوا حەفتا هەزار فریشتە نزای بۆ دەکەن هەتاوەکو بەیانی بەسەردا دێت، وبەشێک لە میوەى پێگەیشتووی پێدەبەخشرێت لە بەهەشتدا».

[صەحیحە] [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە]

الشرح

واتاى فەرموودەکە: هەر مسوڵمانێک سەردانى برایەکی مسوڵمان بکات (کە نەخۆشە) حەفتا هەزار فریشتە داواى لێخۆشبوونی بۆ دەکەن ونزای بۆ دەکەن بە شێوەیەکی گشتی، بەهۆی ئەم سەردانیەوە لە میوەى پێگەیشتووی پێدەبەخشرێت لە بەهەشتدا -لە نێو باخی کردنەوەى میوەکانى بەهەشتە-، وفەزڵ وبەخشینەکانى خودا گەلێک زۆرن، وئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر فەزڵی سەردانیکردنی نەخۆش لە هەرکاتێکی ڕۆژ یان شەودا بێت.

التصنيفات

فەزڵی کردەوە چاکەکان, ئادابەکانی سەردانیکردنی نەخۆش