إعدادات العرض
گوێڕایەڵی بن وفەرمانەکان جێبەجێ بکەن، ئەگەرچیش بەندەیەکی حەبەشی کرا بە دەسەڵاتدار بەسەرتانەوە، کە سەری وەکو مێوژ بێت
گوێڕایەڵی بن وفەرمانەکان جێبەجێ بکەن، ئەگەرچیش بەندەیەکی حەبەشی کرا بە دەسەڵاتدار بەسەرتانەوە، کە سەری وەکو مێوژ بێت
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «گوێڕایەڵی بن وفەرمانەکان جێبەجێ بکەن، ئەگەرچیش بەندەیەکی حەبەشی کرا بە دەسەڵاتدار بەسەرتانەوە، کە سەری وەکو مێوژ بێت».
[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी සිංහල Hausa Português Русскийالشرح
گوێڕایەڵی کاربەدەستەکانتان بن ئەگەرچی بەندەیەکی حەبەشی کرا بە کاربەدەست بەسەر ئێوەوە کە سەری وەکو مێوژ بێت مەبەست لە (مێوژ) ئەوەیە کە ئەگەر لە بنچینەدا حەبەشی بێت یان بگەڕێتەوە سەر حەبەشیەکان لە لقێکی ڕەچەڵەکەوە، کاتێک دەفەرموێت: (کرا) مەبەست ئەوەیە کە ئەم بەندەیە کرا بە کاربەدەست بە فەرمانى (ئەمیر یان خەلیفە). ئەگەر کەسێک بە زۆرە ملێ بوو بە کاربەدەست ولە عەرەب نەبوو؛ بەڵکو بەندەیەکی حەبەشی بوو ئەوا لێرەدا پێویستە گوێڕایەڵ بین وفەرمانەکان جێبەجێ بکەین. وئەم فەرموودەیە بەڵگەیە بۆ گوێڕایەڵی کردنی کاربەدەست (وەلى ئەمر) مەگەر لە شتێک کە پێچەوانەکردنی فەرمانەکانى شەریعەت بێت، چونکە گوێڕایەڵی کردنیان خێر وئاسایش وجێگیر بوونی گوزەرانی خەڵکی تێدایە ودووربوونە لە ئاژاوە وپشێوی وشوێنکەوتنی هەوا وئارەزوو. بەڵام ئەگەر خەڵکی پێچەوانەى فەرمانەکانى کاربەدەست کردەوە بکەن ئەوا لێرەدا پشێوی وئاژاوە دروست دەبێت وئاسایش وهێوری نامێنێت وهەمووی سەرسام دەبێت بە ڕا وبۆچوونی خۆی، وکار وگوزەران نامێنێت وفیتنە زۆر دەبێت، وئەمیش لەم سەردەمدا بینراوە لە چەند وڵاتێک بە هۆی ئەوەى کەسانێک ئارامیان نەگرت ودەرچوون دژی دەسەڵاتداری وڵاتەکە بەڵام سەرەنجامی دەرچوونەکەیان خراپە وزیان وفیتنە وکوشتنی زۆر زیاتری لێکەوتەوە، بۆیە زانایانی ئەهلی سونە هەرگیز دەرچوونیان بە کارێکی باش نەزانیوە چونکە بە درێژایی مێژووی ئیسلام دەرچوون دژی دەسەڵاتدار تەنها خراپە وئاژاوە وشەڕ وکوشتنی زیاتری لێکەوتووەتەوە.التصنيفات
مافی پێشەوا لەسەر دانیشتوان