خێرترین وباشترین دەسەڵاتدارەکانتان ئەوانەن کە ئێوە ئەوانتان خۆش دەوێت وئەوانیش ئێوەیان خۆش دەوێت، ونزایان بۆ دەکەن وئەوانیش نزا بۆ ئێوە دەکەن، وخراپترین…

خێرترین وباشترین دەسەڵاتدارەکانتان ئەوانەن کە ئێوە ئەوانتان خۆش دەوێت وئەوانیش ئێوەیان خۆش دەوێت، ونزایان بۆ دەکەن وئەوانیش نزا بۆ ئێوە دەکەن، وخراپترین دەسەڵاتدارەکانتان ئەوانەن کە ئێوە ڕقتان لێیانە وئەوانیش ڕقیان لە ئێوەیە، ونەفرەتیان لێدەکەن وئەوانیش نەفرەت لە ئێوە دەکەن

لە عەوفی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خێرترین وباشترین دەسەڵاتدارەکانتان ئەوانەن کە ئێوە ئەوانتان خۆش دەوێت وئەوانیش ئێوەیان خۆش دەوێت، ونزایان بۆ دەکەن وئەوانیش نزا بۆ ئێوە دەکەن، وخراپترین دەسەڵاتدارەکانتان ئەوانەن کە ئێوە ڕقتان لێیانە وئەوانیش ڕقیان لە ئێوەیە، ونەفرەتیان لێدەکەن وئەوانیش نەفرەت لە ئێوە دەکەن» عەوف دەڵێت: ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا هەوڵبدەین لەسەر دەسەڵات لایان بدەین؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «نەخێر، هەتا کاتێک نوێژ لە نێو ئێوەدا ئەنجامدەدەن. نەخێر، هەتا کاتێک نوێژ لە نێو ئێوەدا ئەنجامدەدەن».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى هەیە لە دەسەڵاتدار وفەڕمانڕەواکانى مسوڵمانان کەسانی چاکەکارن وهەیشیانە کەسانی فاسق وتاوانکەرن ودیندارییان کەمە لەگەڵ ئەمەشدا نابێت دەرچوون دژیان بکرێت، ئەگەر هێشتا بەردەوامبن لە پاراستنی دروشمەکانى ئاینی ئیسلام ولە گرنگترینیان نوێژکردنە.

التصنيفات

مافی پێشەوا لەسەر دانیشتوان