هەرکەسێک بەندەیەکی مسوڵمان ئازاد بکات؛ خواى گەورە بەرامبەر بە ئەندامێکی ئەو ئەندامێکی ڕزگار دەکات لە دۆزەخ، تەنانەت دامێنی بە دامێنی

هەرکەسێک بەندەیەکی مسوڵمان ئازاد بکات؛ خواى گەورە بەرامبەر بە ئەندامێکی ئەو ئەندامێکی ڕزگار دەکات لە دۆزەخ، تەنانەت دامێنی بە دامێنی

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بەندەیەکی* مسوڵمان ئازاد بکات؛ خواى گەورە بەرامبەر بە ئەندامێکی ئەو ئەندامێکی ڕزگار دەکات لە دۆزەخ، تەنانەت دامێنی بە دامێنی». *(بەندە: مەبەست کۆیلە -عبید-ە کە لەو سەردەمەدا دەکڕان ودەفرۆشران)

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

ئەم فەرموودەیە ڕوونکردنەوەى فەزڵ وپاداشتی ئازادکردنی بەندەى مسوڵمانی تێدایە، هەرکەسێک بەندەیەکی* مسوڵمان ئازاد بکات؛ وەکو ئەو وایە لاشەی خۆی ڕزگارکردبێت لە ئاگری دۆزەخ، ئازادکردنی بەندە مسوڵمانەکان هۆکاری شکۆداری وسەربەرزییە بۆ مسوڵمانان ئەمیش بەهۆی لابردنی زەلیلێتی بەندایەتی لەسەریان. *(بەندە: مەبەست کۆیلە -عبید-ە کە لەو سەردەمەدا دەکڕان ودەفرۆشران)

التصنيفات

ئازاد کردن