إعدادات العرض
هەرکەسێک جیهاد نەکات یان ئامادەکاری بۆ موجاهیدێک نەکات یان شوێنگرەوەى نەبێت بە سەرپەرشتیاری کردنی کەسوکاری لە خێر وچاکەدا؛ ئەوا خواى گەورە تووشی کارەسات وناخۆشی…
هەرکەسێک جیهاد نەکات یان ئامادەکاری بۆ موجاهیدێک نەکات یان شوێنگرەوەى نەبێت بە سەرپەرشتیاری کردنی کەسوکاری لە خێر وچاکەدا؛ ئەوا خواى گەورە تووشی کارەسات وناخۆشی دەکات لە پێش ڕۆژی قیامەت
لە ئەبی ئومامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک جیهاد نەکات یان ئامادەکاری بۆ موجاهیدێک نەکات یان شوێنگرەوەى نەبێت بە سەرپەرشتیاری کردنی کەسوکاری لە خێر وچاکەدا؛ ئەوا خواى گەورە تووشی کارەسات وناخۆشی دەکات لە پێش ڕۆژی قیامەت».
[حەسەنە] [ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල Hausaالشرح
ئەم فەرموودەیە هاندانى تێدایە بۆ جیهادکردن وڕزگارکردنی خەڵک وخاکەکان لە کوفر وشیرک وبت پەرستی، وهەروەها ئاماژەکردنی تێدایە بۆ سزای وازهێنان لە جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە لە دونیا وقیامەتدا یان وازهێنان لە یارمەتیدانی موجاهیدان بەهەرشێوەیەک بێت لە دابینکردنی کەرەستەکانى جەنگ وسەرپەرشتیاریکردنی خاوخێزانیان لە کاتی دەرچوونیان، ئەگەر کەسێک لە کاتی بەرپابوونی جیهاددا وازی لەم شتانە هێنا ئەوا تووشی کارەساتی گەورە دەبێت بەهۆی کەمتەرخەمبوونی لە سەرخستنی ئاینی خواى گەورە.التصنيفات
فەزڵی جیهاد کردن