من یەکەم لەسەر ئەژنۆ دەکەوم لە پێش پەروەردگاری میهرەبان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ناکۆکیەکان لە ڕۆژی قیامەتدا

من یەکەم لەسەر ئەژنۆ دەکەوم لە پێش پەروەردگاری میهرەبان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ناکۆکیەکان لە ڕۆژی قیامەتدا

لە عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: من یەکەم لەسەر ئەژنۆ دەکەوم لە پێش پەروەردگاری میهرەبان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بەگژیەکداچوونەکە لە ڕۆژی قیامەتدا، قەیس کوڕی عەباد دەڵێت: ئەم ئایەتە: {هَـٰذَانِ خَصْمَانِ ٱخْتَصَمُوا۟ فِى رَبِّهِمْ} [الحج: 19] واتە: {ئەمانە دوو کۆمەڵی دژ بە یەکن بەگژیەداچوون دەربارەی پەروەردگاریان}، سەبارەت بە ئەوان دابەزی؛ ناکۆکی و بەگژیەکدا چوون کەوتە نێوانیانەوە لە ڕۆژی جەنگی بەدردا (ئەوانیش بریتی بوون لە): حەمزە، وعەلی، وعوبەیدە یان ئەبو عوبەیدەی کوڕی حارس، وشەیبەى کوڕى ڕەبیعە، وعوتبەی کوڕی ڕەبیعە، و وەلیدی کوڕی عوتبە.

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

عەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- لەم گێڕانەوەیەدا باسی خۆی دەکات کە یەکەم کەس دەبێت لەسەر ئەژنۆکانی دەکەوێت لە پێش پەروەردگار بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بەگژیەکدا چوونەکە لە ڕۆژی قیامەتدا، وئەم ئایەتە:{هَـٰذَانِ خَصْمَانِ ٱخْتَصَمُوا۟ فِى رَبِّهِمْ} [الحج: 19] واتە: {ئەمانە دوو کۆمەڵی دژ بە یەکن بەگژیەکداچوون دەربارەی پەروەردگاریان}، لەسەر ئەو، وحەمزە، وئەبی عوبەیدە -ڕەزاى خوایان لێبێت- دابەزی، کاتێک لە جەنگی بەدردا جەنگان دژی سەرکردەکانى کافرەکان ئەوانیش بریتی بوون لە: شەیبەی کوڕی ڕەبیعە وعوتبەی کوڕی ڕەبیعە و وەلیدی کوڕی عوتبە، وئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى ڕووبەڕووبونەوە و بەگژیەکداچوونی یەک بەک یەک -بە شمشێر- لە پێش گۆڕەپانی جەنگدا دروستە پێش ئەوەى جەنگەکە دەستپێبکات.

التصنيفات

ژیانی ڕۆژی دوایی, هەڵمەت وسریەکانی پێغەمبەر ﷺ, ڕاڤەکردنی -تەفسیرکردنی- ئایەتەکان