إعدادات العرض
1- سبەینێ ئاڵاکە دەدەمە دەستی پیاوێک کە خوای گەورە وپێغەمبەری خۆش دەوێت، وخوای گەورە وپێغەمبەریش ئەویان خۆش دەوێت، وخوای گەورە لە سەر دەستی ئەو فەتح وڕزگارکردن بەرپا دەکات
2- کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵانی هاتن بۆ مەککە، موشریکەکان ووتیان: کەسانێکن دێن بۆ لاتان کە تا وتینی یەسریب لاوازیانی کردووە، بۆیە فەرمانى پێکردن: بە (سووکە ڕاکردن) لە سێ تەوافدا، ولە نێوان گۆشەکان ڕێ بکەن
3- پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد لە جەنگی ئوحود دا: ئەگەر بکوژرێم، پێت وایە لە کوێ دەبم؟ ئەویش فەرمووی: لە بەهەشت، بۆیە پیاوەکە هەندێک خورمای فڕێدا کە لە نێو دەستیدا بوو، وپاشان جەنگا هەتاوەکو کوژرا
4- کەم کردەوەى ئەنجامدا بەڵام پاداشتی زۆری پێبەخشرا
5- ڕەحمەتی خودا لەسەر موسا، لەمە زیاتر ئازار درا بەڵام ئارامگر بوو
6- ئەوە ڕزقێکە خودا پێتانی بەخشیووە؛ ئایا هیچ شتێک لە گۆشتەکەى لە لاتان ماوە پێمانی ببەخشن بۆئەوەى بیخۆین؟ هەندێک لە گۆشتەکەیمان نارد بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ولێی خوارد
7- کاتێک ڕۆژی جەنگی بەدر بوو پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەیری موشریکەکانی کرد؛ هەزار کەس بوون، وهاوەڵانی سێ سەد ونۆزدە پیاو بوون
8- من یەکەم لەسەر ئەژنۆ دەکەوم لە پێش پەروەردگاری میهرەبان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ناکۆکیەکان لە ڕۆژی قیامەتدا