پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد لە جەنگی ئوحود دا: ئەگەر بکوژرێم، پێت وایە لە کوێ دەبم؟ ئەویش فەرمووی: لە بەهەشت، بۆیە پیاوەکە هەندێک خورمای فڕێدا…

پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد لە جەنگی ئوحود دا: ئەگەر بکوژرێم، پێت وایە لە کوێ دەبم؟ ئەویش فەرمووی: لە بەهەشت، بۆیە پیاوەکە هەندێک خورمای فڕێدا کە لە نێو دەستیدا بوو، وپاشان جەنگا هەتاوەکو کوژرا

لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد لە جەنگی ئوحود دا: ئەگەر بکوژرێم، پێت وایە لە کوێ دەبم؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «لە بەهەشت»، بۆیە پیاوەکە هەندێک خورمای فڕێدا کە لە نێو دەستیدا بوو، وپاشان جەنگا هەتاوەکو کوژرا».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

جابری کوڕی عبداللە -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پیاوێک ووتراوە ناوی: عومەیری کوڕی حومامە، و ووتراوە: یان کەسێکی ترە، بە پێغەمبەری ووت -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژی جەنگی ئوحود دا: ئەی پێغەمبەری خودا ! پێم بڵێ ئەگەر جەنگام هەتاوەکو کوژرام، واتا جیهادم کرد دژی دوژمنەکان وکوژرام لە ماوەى ئەم جەنگەدا ئایا شوێنی (چارەنووسی) کۆتایی من لە کوێ دەبێت؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: تۆ لە بەهەشت دەبیت، بۆیە پیاوەکە چەند خورمایەکی فڕێدا کە لە نێو دەستیدا بوو، و ووتی: (ئەمە ژیانێکی درێژ دەبێت ئەگەر بمێنم هەتاوەکو ئەم خورمایانە بخۆم)، وپاشان پێشکەوت وجەنگا هەتاوەکو کوژرا -ڕەزای خوای لێبێت-.

التصنيفات

هەڵمەت وسریەکانی پێغەمبەر ﷺ, فەزڵی جیهاد کردن