ئێمە دەچین بۆ لای دەسەڵاتدارەکانمان قسەیەکیان بۆ دەکەین پێچەوانەى ئەو قسانەیە کە دەیڵێین کاتێک بەجێیان دەهێڵین، ووتی: ئێمە لەسەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە…

ئێمە دەچین بۆ لای دەسەڵاتدارەکانمان قسەیەکیان بۆ دەکەین پێچەوانەى ئەو قسانەیە کە دەیڵێین کاتێک بەجێیان دەهێڵین، ووتی: ئێمە لەسەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەمان بە دووڕوویی (نیفاق) دادەنا

لە موحەمەدی کوڕی زەیدەوە دەڵێت: خەڵکانێک ووتیان بە باپیری کە عبداللەی کوڕی عومەرە -ڕەزای خوایان لێبێت-: ئێمە دەچین بۆ لای دەسەڵاتدارەکانمان قسەیەکیان بۆ دەکەین پێچەوانەى ئەو قسانەیە کە دەیڵێین کاتێک بەجێیان دەهێڵین، (ئیبن عومەر) ووتی: «ئێمە لەسەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەمان (ئەم کارەمان) بە دووڕوویی (نیفاق) دادەنا».

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

کۆمەڵێک کەس هاتن بۆ لای عبداللەی کوڕی عومەر -ڕەزای خوایان لێبێت- ووتیان: ئێمە دەچین بۆ لای دەسەڵاتدارەکانمان قسەیەکیان بۆ دەکەین بەڵام کاتێک دەردەچین وئەوان جێدەهێڵین پێچەوانەى ئەو قسانە دەکەین، ئەویش (عبداللە) ووتی: ئێمە لەسەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەمان (ئەم کارەمان) بە دووڕوویی (نیفاق) دادەنا. چونکە قسەکەیان درۆ بوو وخیانەتیان کرد وئامۆژگاری دەسەڵاتداریان نەکرد، بۆیە واجبە ئەگەر کەسێک بچێت بۆ لای دەسەڵاتدارەکان و وەزیرەکان وسەرۆکەکان وپاشاکان؛ پێویستە ڕاستگۆ بێت وئامۆژگاریان بکات وشتەکان وەکو خۆی بگێڕێتەوە وتاکە هەوڵی ئەوە نەبێت کە تەنها بەرژەوەندی خۆی بەدەستبهێنێت.

التصنيفات

دوو ڕوویی (نیفاق), مافی پێشەوا لەسەر دانیشتوان