ئەو کەسەی شانازی دەکات سەبارەت بە شتێک کە پێی نەدراوە وەکو ئەو کەسە وایە دوو جلی هەڵخەڵەتاندنی لەبەردا بێت

ئەو کەسەی شانازی دەکات سەبارەت بە شتێک کە پێی نەدراوە وەکو ئەو کەسە وایە دوو جلی هەڵخەڵەتاندنی لەبەردا بێت

لە ئەسمائەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئافرەتێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، هەوێیەکم هەیە، ئایا گوناهە ئەگەر شانازی بکەم لە پێشیدا بەوەى مێردەکەم شتێکی بە من داوە لەکاتێکدا پێمی نەداوە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەو کەسەی شانازی دەکات سەبارەت بە شتێک کە پێی نەدراوە وەکو ئەو کەسە وایە دوو جلی هەڵخەڵەتاندنی* لەبەردا بێت». (دوو جلی هەڵخەڵەتاندن: واتا بەشێوەیەک خۆی دەردەخات بۆئەوەى خەڵکی هەڵبخەڵەتێنێت وئەمیش تووشی گوناهی دەکات)

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

ئافرەتێک ووتی بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- : مێردەکەی ژنێکی تری هەیە لەگەڵ ئەوا (هەوێیەکی هەیە)، وحەز دەکات پێی بڵێت: مێردەکەم ئەمە وئەوەى پێم داوە لەکاتێکدا درۆ دەکات لەم قسەیەدا، بەڵام تەنها دەیەوێت هەوێکەى توڕە بکات، ئایا هیچ گوناهێکی لەسەر هەیە لەمەدا؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو ئەو کەسەی خۆی دەڕازێنێتەوە بە شتێک کە پێی نەدراوە یان نییەتی تەنها بۆ شانازی کردن و خۆگەورەکردنەوە ئەمە دەکات؛ کەسێکی هەڵخەڵەتێنەر ودرۆزنە بەهۆی ئەم کارە.

التصنيفات

فرە ژنی, ڕەوشتە ناشیرینەکان