إعدادات العرض
نابێت وشترێک لەگەڵ ئێمەدا بێت؛ کە نەفرەت لێکراو بێت
نابێت وشترێک لەگەڵ ئێمەدا بێت؛ کە نەفرەت لێکراو بێت
لە ئەبی بەرزە نەزلە کوڕی عوبەید ئەلئەسلەمی -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کاتێک کچێکی کەم تەمەن لەسەر وشترێک بوو کە هەندێک شتومەکی خەڵکی هەڵگرتبوو، کچەکە پێغەمبەری بینی -صلى اللە علیە وسلم- وڕێگای شاخەکە تەنگ بوو، (هانی وشترەکەى دا بۆئەوەى خێرا بڕوات؛ بەڵام وشترەکە هەر خێرا ڕێی نەکرد)، -کچەکە- قسەی بە وشترەکە کرد و ووتی: خودایە نەفرەتی لێبکە (لەعنەتی لێبکە)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-فەرمووی: «نابێت وشترێک لەگەڵ ئێمەدا بێت؛ کە نەفرەتلێکراو بێت».
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچەالشرح
کچێکی کەم تەمەن لەسەر وشترێک بوو کە هەندێک شتومەکی خەڵکی هەڵگرتبوو، کچەکە پێغەمبەری بینی -صلى اللە علیە وسلم-، وڕێگای شاخەکە تەنگ بوو لەسەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەوانەى هاوەڵی بوون لەم سەفەرەدا، کچەکە ویستی وشترەکە خێرا بڕوات، هانی وشترەکەى دا بۆئەوەى خێرا بڕوات؛ بەڵام وشترەکە هەر خێرا ڕێی نەکرد، -کچەکە- قسەی بە وشترەکە کرد بۆئەوەی خێرا ڕێبکا وپاشان ووتی: خودایە نەفرەتی لێبکە (لەعنەتی لێبکە)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-فەرمووی: نابێت وشترێک لەگەڵ ئێمەدا بێت؛ کە نەفرەتلێکراو بێت.التصنيفات
ئادابەکانی قسەکردن وبێدەنگ بوون