خۆتان بپارێزن لە نزاکانى ستەملێکراو؛ بەدڵنیاییەوە، بەرز دەبنەوە بەرەو ئاسمان وەکو ئاگری پریشکەدار وان

خۆتان بپارێزن لە نزاکانى ستەملێکراو؛ بەدڵنیاییەوە، بەرز دەبنەوە بەرەو ئاسمان وەکو ئاگری پریشکەدار وان

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خۆتان بپارێزن لە نزاکانى ستەملێکراو؛ بەدڵنیاییەوە، بەرز دەبنەوە بەرەو ئاسمان وەکو ئاگری پریشکەدار وان».

[صەحیحە] [حاكم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

خۆتان بپارێزن لە ستەمکردن، وبترسن لە نزای ستەملێکراو؛ چونکە نزاکانی ستەملێکراو وەکو پریشکەى ئاگر بەرز دەبنەوە بەرەو ئاسمان، ولێرەدا چواندی بە پریشکەى ئاگر ئەمیش بەهۆی خێرایی بەرزبوونەوەى، یان ئەوەتا لە دڵێکەوە دەرچووە کە وەکو ئاگر گڕی گرتووە بە تین وگەرمی ستەم، یان وەکو پریشکەى ئاگر وایە کاتێک بەربەستەکانی پێشەوەى دەبڕێت لە ئاسمانەکان.

التصنيفات

هۆکارەکانی وەڵامدانەوەی نزاکان وڕێگرییەکانی