ئەوەى قسە دابڕێت لەگەڵ براکەیدا بۆ ماوەی ساڵێک؛ ئەوا ئەمە وەکو خوێن ڕشتنی وایە

ئەوەى قسە دابڕێت لەگەڵ براکەیدا بۆ ماوەی ساڵێک؛ ئەوا ئەمە وەکو خوێن ڕشتنی وایە

لە ئەبی خیراشەوە حەدرەدی ئەسلەمیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى قسە دابڕێت لەگەڵ براکەیدا (هەجری بکات) بۆ ماوەی ساڵێک؛ ئەوا ئەمە وەکو خوێن ڕشتنی وایە».

[صەحیحە] [ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]

الشرح

هەرکەسێک هەجری برای بکات وقسەی لەگەڵدا دابڕێت بە بێ هیچ ئامانجێکی شەرعی وبەردەوام بێت لەسەر ئەم قسەدابڕانە (هەجرە) هەتا دەگاتە ساڵێک ئەوا لێرەدا سزا بۆ ئەم کەسە واجب دەبێت، هەروەکو چۆن خوێن ڕشتن هۆکاری سزایە بەو پێیەى دادوەر بڕیاری لەسەر دەدات، ئەمیش بۆ دوورخستنەوەى زیانی وهەڕەشەیەک بۆ تاوانباران، بەڵام ئەگەر ئەم قسەدابڕانە (هەجرە) بۆ ئامانجێکی شەرعی بوو وەکو هەجرکردنی ئەهلی بیدعە وفاسقەکان ئەوا پێویستە لێرەدا هەجرەکە بەردەوام بێت مەگەر بگەڕێنەوە بۆ سەر هەق وتەوبە بکەن.

التصنيفات

فەزڵەکان وئادابەکان, ڕەوشتە ناشیرینەکان, ئادابەکانی ناکۆکی وجیاوازی بوون