من فەرمانم پێتانکرد بەوەى فڵان وفڵان بسوتێنن، وتەنها خواى گەورە بە ئاگر سزا دەدات، ئەگەر ئەوانتان دۆزیەوە بیانکوژن

من فەرمانم پێتانکرد بەوەى فڵان وفڵان بسوتێنن، وتەنها خواى گەورە بە ئاگر سزا دەدات، ئەگەر ئەوانتان دۆزیەوە بیانکوژن

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە هەڵمەتێکدا ئێمەى نارد وفەرمووی: «ئەگەر فڵان وفڵانتان دۆزیەوە» دوو پیاو بوو لە قوڕەیش وناویانی هێنا، -وفەرمووی-: «بیانسووتێنن»، پاشان کاتێک ویستمان دەربچین پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «من فەرمانم پێتانکرد بەوەى فڵان وفڵان بسوتێنن، وتەنها خواى گەورە بە ئاگر سزا دەدات، ئەگەر ئەوانتان دۆزیەوە بیانکوژن».

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

شیکردنەوەى فەرموودەکە: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە هەڵمەتێکدا کۆمەڵێکی نارد بۆئەوەى بەرامبەر دوژمن بجەنگن، وفەرمانى پێیانکرد ئەگەر دوو کەسی دیاریکراویان بینی لە قوڕەیش وناویانی هێنا؛ بیانسووتێنن، پاشان پێش ئەوەى بکەونە ڕێ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێیانی فەرموو: من فەرمانم پێتانکرد بەوەى فڵان وفڵان بسوتێنن، وتەنها خواى گەورە بە ئاگر سزا دەدات، ئەگەر ئەوانتان دۆزیەوە بیانکوژن.

التصنيفات

ئادابەکانی جیهاد کردن