پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز باوەڕی بە شومیەتی نەبووە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز باوەڕی بە شومیەتی نەبووە

لە بورەیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز باوەڕی بە شومیەتی نەبووە».

[صەحیحە] [ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز باوەڕی بە شومێتی نەبوو لە هیچ شتێکدا، ومەبەست لە شومێتی ئەوەیە کە شتێک ببینێت یان ببیستێت وئەم شتە ببێتە هۆی ئەوەى کردەوەیەک ئەنجام نەدەیت یان ئەنجامی بدەیت هەروەکو خووی جاهیلیەت (پێش ئیسلام) بەم شێوەیە بوو، وئیسلام هاتووە بۆ نەهی کردن لە شومێتی وفاڵگرتنەوە بەهۆی تیر وشتی ترەوە، ولە شەریعەت ڕێگەدراوە بە ئەنجامدانى (ئیستیخارە کردن) کە ئەمیش لە سونەتدا شێوازى ئەنجامدانى باسکراوە.

التصنيفات

تاکبوونی خودا لە پەرستنیدا