إعدادات العرض
هەرکەسێک بڵێت: ( أستغفر الله الذي لا إله إلا هو الحي القيوم وأتوب إليه )، (خواى گەورە) لە گوناهەکانى خۆشدەبێت ئەگەرچیش لە ڕووبەڕووبونەوەى دوژمن (لە جیهاد) ڕای کردبێت
هەرکەسێک بڵێت: ( أستغفر الله الذي لا إله إلا هو الحي القيوم وأتوب إليه )، (خواى گەورە) لە گوناهەکانى خۆشدەبێت ئەگەرچیش لە ڕووبەڕووبونەوەى دوژمن (لە جیهاد) ڕای کردبێت
لە زەیدەوە -خزمەتکاری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بڵێت: (أستغفر الله الذي لا إله إلا هو الحي القيوم وأتوب إليه)*، (خواى گەورە) لە گوناهەکانى خۆشدەبێت ئەگەرچیش لە ڕووبەڕووبونەوەى دوژمن (لە جیهاد) ڕای کردبێت». *(واتە: داواى لێخۆشبوون دەکەم لە خواى گەورە، کە هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە ئەو، ئەو زاتە هەمیشە زیندووە -الحي-ە، وبوونەوەرەکان بەڕێوە دەبات وپێداویستیەکانیان جێبەجێ دەکات -القیوم-ە، و بە تەوبەکردن دەگەڕێمەوە بۆ لای خواى گەورە)
[صەحیحە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausaالشرح
هەرکەسێک بڵێت: (أستغفر الله الذي لا إله إلا هو الحي القيوم وأتوب إليه)*، (خواى گەورە) لە گوناهەکانى خۆشدەبێت ئەگەرچیش لە ڕووبەڕووبونەوەى کافرەکان -لە جیهاد- ڕای کردبێت، هەروەکو زانراوە ڕاکردن لە ڕۆژی ڕووبەڕووبونەوەدا یەکێکە لە حەوت تاوانە گەورەکان هەورەکو لە فەرموودەیەکدا هاتووە: (اجتنبوا السَّبع المُوبقات، ومنها: الفِرَار من الزَّحْف) واتە: (خۆتان بپارێزن لە حەوت تاوانە ڕووخێنەرەکە، لەوانەش: ڕاکردن لە ڕۆژی ڕووبەڕووبونەوە -لە جیهاددا-)، وماناکە بەو شێوەیە ڕووندەبێتەوە ئەگەر مەبەست ئەوە بێت لە هەموو تاوانەکان تەوبەی کردووە، ولەنێویانیشدا: ڕاکردن لە ڕۆژی ڕووبەڕووبونەوە، بۆیە تەنها داواکردنی لێخۆشبوون ومرۆڤ لەسەر تاوانکردن بەردەوام بێت ئەمە هیچ سوودێکی نییە بەڵکو کاتێک سوودی دەبێت ئەگەر بەندە تەوبە بکات لە تاوانەکان. *(واتە: داواى لێخۆشبوون دەکەم لە خواى گەورە، کە هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە ئەو، ئەو زاتە هەمیشە زیندووە -الحي:ئەلحەی-ە، وبوونەوەرەکان بەڕێوە دەبات وپێداویستیەکانیان جێبەجێ دەکات -القیوم:ئەلقەیوم-ە، و بە تەوبەکردن دەگەڕێمەوە بۆ لای خواى گەورە)التصنيفات
سوودەکانی یاد کردنی خوای گەورە