إعدادات العرض
1- دەستنوێژگرتن نیوەی ئیمانە
2- ئەگەر پیاو بچێتە ماڵەوە، ناوی خودا بهێنێت لە کاتی چوونە ژوورەوەی ولەکاتی خواردنی، ئەوا شەیتان دەڵێت بە هاوڕێکانی: ئیمڕۆ هیچ شوێنێکی خەوتن وهیچ خواردنێکتان بۆ نییە، وئەگەر بچێتە ژوورەوە وناوی خودا نەهێنێت، شەیتان دەڵێت: شوێنی خەوتن وخواردنتان بۆ هەیە
3- خوای گەورە بەرز وشکۆدار دەفەرموێت: من بە گوێرەی گومانی بەندەکەمم بە من، من لەگەڵ بەندەکەمم کە زیکر ویادی من بکات
4- کاتێک دەخەون شەیتان سێ گرێ دەدات لە پشتی سەری هەریەکێکتان، ولە کاتى بەستنی هەر گرێیەک دەڵێت: بخەوە شەوێکی درێژت لە پێشدایە
5- نمونەی ئەو کەسەی کە زیکری خودا دەکات وئەو کەسەی زیکری خودا ناکات وەکو نمونەی زیندوو ومردوو وان
6- هەندێک زیکر هەیە هەرکەسێک بیانخوێنێت لە پاش هەموو نوێژێک؛ ئەوا بێبەش ودۆڕاو نابێت
7- ئایا هیچ یەکێکتان ناتوانێت لە هەموو ڕۆژێکدا هەزار چاکە بەدەست بهێنێت؟! یەکێک لەوانەى دانیشتبوو پێی ووت: چۆن هەزار چاکە بەدەست بهێنێت؟ ئەویش فەرمووی: سەد جار تەسبیحات دەکات؛ هەزار چاکەى بۆ دەنووسرێت، یان هەزار خراپەی لەسەر دەسڕێتەوە
8- هەرکەسێک بڵێت: ( سُبحان الله وبِحَمْدِه ) ؛ ئەوا دارخورمایەکی بۆ دەچێندرێت لە بەهەشتدا
9- هەرکەسێک بڵێت: (لا إله إلا الله والله أكبر)، پەروەردگاری قسەکانى بەڕاست دادەنێت ودەفەرموێت:(لا إله إلا أنا وأنا أكبر)
10- شەیتان ووتی: سوێند بە شکۆداری تۆ ئەی پەروەردگار، بەردەوام بەندەکانت گومڕا دەکەم؛ هەتا کاتێک ڕۆح لە لاشەیاندا مابێت، پەروەردگار فەرمووی: سوێند بە شکۆداری ومەزنی خۆم؛ منیش بەردەوام لێیان خۆش دەبم ئەگەر داوای لێخۆشبوونم لێبکەن
11- هەرکەسێک بڵێت: ( أستغفر الله الذي لا إله إلا هو الحي القيوم وأتوب إليه )، (خواى گەورە) لە گوناهەکانى خۆشدەبێت ئەگەرچیش لە ڕووبەڕووبونەوەى دوژمن (لە جیهاد) ڕای کردبێت