نمونەی ئەو کەسەی کە زیکری پەروەردگاری دەکات وئەو کەسەی زیکری پەروەردگاری ناکات وەکو نمونەی زیندوو ومردوو وان

نمونەی ئەو کەسەی کە زیکری پەروەردگاری دەکات وئەو کەسەی زیکری پەروەردگاری ناکات وەکو نمونەی زیندوو ومردوو وان

لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «نمونەی ئەو کەسەی کە زیکری پەروەردگاری دەکات وئەو کەسەی زیکری پەروەردگاری ناکات وەکو نمونەی زیندوو ومردوو وان».ولە ریوایەتی (مسلم)دا: «نمونەی ئەو ماڵەی کە یادی خودای تێدا دەکرێت، وئەو ماڵەی کە یادی خودای تێدا ناکرێت، وەکو نمونەی زیندوو ومردوو وان».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جیاوازی ڕووندەكاتەوە لەنێوان ئەو كەسەی كە یادی الله دەكات -سبحانه وتعالی- وئەو كەسەی یادی ناكات، وەكو جیاوازی نێوان زیندوو ومردوو وایە لە سوود وڕواڵەت وجوانیان، ئەوەی یادی پەروەردگاری دەكات وەكو زیندوو وایە كە ڕواڵەتی ڕازێنراوەتەوە بە ڕۆشنایی ژیان، وناخی ڕۆشنایی زانست تێدایە، وئەوەی یادی الله ناكات وەكو مردوو وایە كە ڕواڵەتی پوچە، وناخی پوچەڵە، وهیچ سوودێكی نییە. هەروەها ماڵ بە زیندوو وەسف دەكرێت؛ ئەگەر نیشتەجێبووانی یادی الله بكەن، ئەگەرنا ئەوا ماڵێكی مردووە چونكە نیشتەجێبووانی تەمەڵن لەئاست یاد كردنی الله؛ وەسفكردنی ماڵ بە زیندوو ومردوو مەبەست لێی ئاماژە كردنە بۆ نیشتەجێبووانی ماڵەكە.

فوائد الحديث

هاندان بۆ یاد كردنی خوای گەورە وهۆشداریدان سەبارەت بە بێ ئاگابوون لێی.

یادی خودا ژیانی ڕۆحە هەروەكو چۆن ڕۆح ژیانی لاشەیە.

لە ڕێبازی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هێنانەوەى نمونەیە بۆ نزیککردنەوەى تێگەیشتن لە ئەو مەبەستەی دەیەوێت بیگەیەنێت.

نەوەوی دەڵێت: ئاماژەی هاندانی تێدایە بۆ یاد كردنی الله -سبحانه وتعالی- لە نێو ماڵیشدا، ونابێت ماڵ یادی خودای تێدا نەكرێت.

نەوەوی دەڵێت: تەمەن درێژی لەسەر گوێڕایەڵی الله ؛ فەزڵ وچاكەیە ئەگەرچیش مردووی چاكەكار بەرەو خێر وخۆشی دەڕوات، بەڵام ئەوەی زیندووە وتەمەنی درێژتر بووە؛ لەوەیە پلەی لە ئەو بەرزتر بێت چونكە كردەوەی چاكەی زیاتری ئەنجامداوە.

التصنيفات

سوودەکانی یاد کردنی خوای گەورە