هەركەسێك بڵێت: (لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ، لَهُ المُلْكُ وَلَهُ الحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)^، لە ڕۆژێكدا سەد جار

هەركەسێك بڵێت: (لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ، لَهُ المُلْكُ وَلَهُ الحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)^، لە ڕۆژێكدا سەد جار

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەركەسێك بڵێت: (لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ، لَهُ المُلْكُ وَلَهُ الحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)^، لە ڕۆژێكدا سەد جار، بۆ ئەو (هێندەی پاداشتی) ڕزگاركردنی دە بەندەیە، وسەد چاكەی بۆ دەنووسرێت، وسەد خراپەی لەسەر دەسڕێتەوە، ودەبێتە هۆی پارێزگاری بۆی لە شەیتان لەو ڕۆژەدا هەتاوەكو ئێوارەی بەسەردا دێت، وهیچ یەكێك (كردەوەی) چاكتری لە ئەو ئەنجام نەداوە مەگەر یەكێك زیاتر لە ئەو ئەوەی وتبێت (كردبێت)». ^(هیچ کەسێک شایستەى پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله، وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، وهەموو شتێک موڵکی ئەوە، وهەموو سوپاسێک هەر بۆ ئەوە، وئەو لە سەر ئەنجامدانی هەموو کارێک توانادارە)

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هەركەسێك بڵێت: (لاَ إِلَهَ:هیچ کەسێک شایستەى پەرستن نییە بە هەق)؛ وهیچ پەرستراوێك هەق وڕاست نییە، (إِلَّا اللَّهُ، وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ:جگە لە الله، وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە)؛ لە خودایەتیدا -پەرستراوێتیدا- وپەروەردگارێتی وناو وسیفەتەكانیدا، (لَهُ المُلْكُ:وهەموو شتێک موڵکی ئەوە)؛ وئەو ڕكێف بە هەموو خوڵقێنراوەكان دەكات وبەڕێوەیان دەبات، (وَلَهُ الحَمْدُ:وهەموو سوپاسێک هەر بۆ ئەوە)؛ حەمد وسوپاس بۆ ئەو لەسەر هەموو شتێك كە دەیخوڵقێنێت ولە قەدەردا دەینووسێت وبڕیاری لەسەر دەدات، (وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ:وئەو لە سەر ئەنجامدانی هەموو کارێک توانادارە)؛ كەس ناتوانێت ڕێگری لێبكات وبەرگری بكات لەسەر بڕیار ودەسەڵاتی، وئەوەی ویستی لەسەر نەبێت نایەتە دی وڕوونادات. هەركەسێك لە ڕۆژێكدا سەد جار ئەم زیكرە دووبارە بكاتەوە وبیڵێت، هێندەی پاداشتی ڕزگاركردنی دە بەندەی بۆ دەنووسرێت، وسەد چاكە وپلەی بۆ دەنووسرێت لە بەهەشتدا، وسەد خراپەی لەسەر دەسڕێتەوە ولە گەردنی لادەدرێت، ودەبێتە هۆی پارێزگاری وبەرگری وقەڵا بۆی لە شەیتان لەوەی هەڵیبخەڵەتێنێت و بەسەریدا زاڵ بێت لەو ڕۆژەدا هەتاوەكو ئێوارەی بەسەردا دێت بە ڕۆژئاوابوون، ولە ڕۆژی قیامەتدا هیچ یەكێك كردەوەی چاكتری لە ئەو ئەنجام نەداوە مەگەر یەكێك زیاتر لە ئەوەی وتبێت (كردبێت).

فوائد الحديث

فەزڵ وپلەو پایەی وشەی یەك خوا پەرستی (تەوحید) ومەزنی پاداشت لەسەری.

فراوانی فەزڵ ومیهرەبانی الله -سبحانه وتعالی- لەسەر بەندەكانی كاتێك ئەم زیكرە ئاسانەی بۆ هەموویان شەرعاندووە، وپاداشتی زۆری لەسەر داناوە.

ئەگەر زیاتر لە سەد جار ئەم زیكرە بڵێت؛ ئەوا پاداشتی باسكراوی پێدەبەخشرێت لەسەر ووتنی سەد جار، لەگەڵ پاداشتی تر بەهۆی زیاتر ووتنی، ئەم زیكرە لە پەرستنە سنووردارەكان نیە كە نەهی كرابێت لە تێپەڕاندنی ژمارەیان، یان زیاتر ووتنیان فەزڵی تێدا نەبێت وببێتە هۆی پوچەڵبوونەوەی پاداشت لەسەر ووتنی.

نەوەوی دەڵێت: ڕووكەشی فەرموودەكە ئاماژە دەكات بۆ ئەوەی كە پاداشتی باسكراو لە فەرموودەكەدا بەدەست دەهێنرێت ئەگەر لە ڕۆژێكدا سەد جار ئەم زیكرە بڵێت، ئینجا بە دوای یەك بێت یان بە جیا لە دانیشتنی جیاواز، یان هەندێكی لە سەرەتای ڕۆژ وهەندێكی تری لە كۆتایی ڕۆژدا، بەڵام چاكتر وایە بە دوای یەكدا بیڵێت لە سەرەتای ڕۆژدا بۆئەوەی ببێتە هۆكاری پاراستنی بە درێژایی ڕۆژەكە.

التصنيفات

فەزڵی زیکر کردن, سوودەکانی یاد کردنی خوای گەورە