إعدادات العرض
شەیتان دێت بۆ لای یەکێکتان دەڵێت: کێ ئەو شتەى دروستکردووە، کێ ئەو شتەى دروستکردووە، هەتاوەکو دەڵێت: کێ پەروەردگارتی دروستکردووە؟ ئەگەر گەیشت بەمە با پەنا بە خواى…
شەیتان دێت بۆ لای یەکێکتان دەڵێت: کێ ئەو شتەى دروستکردووە، کێ ئەو شتەى دروستکردووە، هەتاوەکو دەڵێت: کێ پەروەردگارتی دروستکردووە؟ ئەگەر گەیشت بەمە با پەنا بە خواى گەورە بکرێـت و واز بهێنێت
لە ئەبی هوڕەیڕەوە-ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «شەیتان دێت بۆ لای یەکێکتان دەڵێت: کێ ئەو شتەى دروستکردووە، کێ ئەو شتەى دروستکردووە، هەتاوەکو دەڵێت: کێ پەروەردگارتی دروستکردووە؟ ئەگەر گەیشت بەمە با پەنا بە خواى گەورە بکرێـت و واز بهێنێت».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية English မြန်မာ Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands اردو Español Bahasa Indonesia ئۇيغۇرچە বাংলা Türkçe Bosanski සිංහල हिन्दी Tiếng Việt Hausa മലയാളം తెలుగు Kiswahili ไทย پښتو অসমীয়া Shqip دری Ελληνικά Български Fulfulde Italiano ಕನ್ನಡ Кыргызча Lietuvių Malagasy or Română Kinyarwanda Српски тоҷикӣ O‘zbek नेपाली Moore Oromoo Wolof Soomaali Français Tagalog Azərbaycan Українська bm தமிழ் Deutsch ქართული Português Македонски Magyar فارسی Русский 中文الشرح
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- باسی چارەسەری بەسوود وکاریگەر دەکات بۆ ئەو وەسوەسانەى شەیتان تووشی ئیمانداری دەکات، شەیتان دەڵێت: کێ ئەوەى دروستکردووە؟ کێ ئەوەى دروستکردووە؟ کێ ئاسمانی دروستکردووە؟ وکێ زەوی دروستکردووە؟ ئیماندار وەڵامی دەداتەوە لەڕوانگەى ئاین وفیترەت وئەقڵەوە، بەوەى دەڵێت خواى گەورە هەموو شتێکی دروستکردووە، بەڵام شەیتان لەم سنوورە ناوەستێت لە وەسوەسە کردن، بەڵکو بەردەوام دەبێت هەتاوەکو دەڵێت: کێ پەروەردگارتی دروستکردووە؟ لەم حاڵەتەدا ئیماندار دەبێت ئەم وەسوەسانە دوور بخاتەوە بەسێ ڕێکار: ئیمان هێنان بە الله. وپەناگرتن بە خواى گەورە لە شەیتان. و وەستان وبەردەوام نەبوون لە بیرکردنەوە لە وەسوەسەکانى شەیتان.فوائد الحديث
پشتکردن لە وەسوەسەکانى شەیتان وئەوەى دەیهێنێت بەسەر نەفسی مرۆڤدا وبیر نەکردنەوە لێی، وپەنا گرتن وهانا بردن بۆ خواى گەورە بۆئەوەى وەسوەسەى شەیتانی لێ دوور بخاتەوە.
ئەوەى تووشی دڵی مرۆڤ دەبێت لە وەسوەسە کە پێچەوانەى شەریعەتە لە شەیتانەوەیە.
نەهی کردن لە بیرکردنەوە لە زاتی پیرۆزی الله -سبحانه وتعالى-، وئامۆژگاری بۆ بیرکردنەوە لە خوڵقێنراو وئایەتەکانى.