شەیتان ووتی: سوێند بە شکۆداری تۆ ئەی پەروەردگار، بەردەوام بەندەکانت گومڕا دەکەم؛ هەتا کاتێک ڕۆح لە لاشەیاندا مابێت، پەروەردگار فەرمووی: سوێند بە شکۆداری ومەزنی…

شەیتان ووتی: سوێند بە شکۆداری تۆ ئەی پەروەردگار، بەردەوام بەندەکانت گومڕا دەکەم؛ هەتا کاتێک ڕۆح لە لاشەیاندا مابێت، پەروەردگار فەرمووی: سوێند بە شکۆداری ومەزنی خۆم؛ منیش بەردەوام لێیان خۆش دەبم ئەگەر داوای لێخۆشبوونم لێبکەن

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «شەیتان ووتی: سوێند بە شکۆداری تۆ ئەی پەروەردگار، بەردەوام بەندەکانت گومڕا دەکەم؛ هەتا کاتێک ڕۆح لە لاشەیاندا مابێت، پەروەردگار فەرمووی: «سوێند بە شکۆداری ومەزنی خۆم؛ منیش بەردەوام لێیان خۆش دەبم ئەگەر داوای لێخۆشبوونم لێبکەن».

[حەسەنە] [ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]

الشرح

(شەیتان ووتی: سوێند بە شکۆداری تۆ ئەی پەروەردگار، بەردەوام بەندەکانت گومڕا دەکەم؛ هەتا کاتێک ڕۆح لە لاشەیاندا مابێت): واتا شەیتان سوێندی خوارد بە شکۆداری خواى گەورە کە ئەو بەردەوام دەبێت لەسەر گومڕاکردنی بەندەکان بە درێژایی ژیانیان لە دونیادا. (پەروەردگار فەرمووی: سوێند بە شکۆداری ومەزنی خۆم؛ منیش بەردەوام لێیان خۆش دەبم ئەگەر داوای لێخۆشبوونم لێبکەن): خواى گەورە وەڵامی دایەوە وسوێندی بە مەزنی وشکۆداری خۆی خوارد بەوەى بەردەوام لێیان خۆش دەبێت ئەگەر ئەوان داوا لە خواى گەورە بکەن لە تاوان وگوناهەکانیان بکەن خۆش بێت.

التصنيفات

سوودەکانی یاد کردنی خوای گەورە