هەرکەسێک بڵێت: ( سُبْحَانَ اللهِ العَظِيمِ وَبِحَمْدِهِ)^؛ ئەوا دارخورمایەکی بۆ دەچێندرێت لە بەهەشتدا

هەرکەسێک بڵێت: ( سُبْحَانَ اللهِ العَظِيمِ وَبِحَمْدِهِ)^؛ ئەوا دارخورمایەکی بۆ دەچێندرێت لە بەهەشتدا

لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بڵێت: ( سُبْحَانَ اللهِ العَظِيمِ وَبِحَمْدِهِ)^؛ ئەوا دارخورمایەکی بۆ دەچێندرێت لە بەهەشتدا». ^(واتە: پاكی وبێگەردی بۆ الله ی مەزن وحەمد وستایش بۆ ئەو)

[صەحیحە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هەركەسێك بڵێت: (سُبحان الله:پاك وبێگەردی بۆ الله)؛ دانپێدانانە بەوەی هەموو كەموكورتیەك دوورە لە الله، (العَظِيمِ:مەزن)؛ لە زاتی وسیفەتەكانی وكردەوەكانی، (وبِحَمْدِه: وحەمد وستایش بۆ ئەو)؛ لەگەڵ دانپێدانان بەوەی ئەو خاوەنی سیفەتە كامڵەكانە، هەركەسێك ئەم زیكرە بڵێـت ئەوا لە بەهەشتدا دار خورمایەكی بۆ دەچێندرێت ودەڕوێندرێت ئەگەر هەرجارێك ئەم زیكرە بڵێت.

فوائد الحديث

هاندان بۆ زۆر یاد كردنی الله -سبحانه وتعالی-، لەو زیكرانەیش؛ ووتنی: تەسبیح لەگەڵ تەحمید (ووتنی: سبحان الله -لەگەڵ- الحمد لله).

بەهەشت فراوانە، وڕووەکەکانى نێوی بە تەسبیح وتەحمید (ووتنی: سبحان الله والحمد لله) دەچێندرێت، ئەمیش فەزڵ ونیعمەتێکە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەیبەخشێت.

لە فەرموودەكەدا بە تایبەت باسی دار خورما كراوە جیا لە دارەكانی تر؛ چونكە سوودی زۆرە وبەرووبوومەكەی چاكە، بۆیە خوای گەورە لە قورئاندا نمونەی پێهێناوەتەوە بە ئیماندار وباوەڕبوونی.

التصنيفات

سوودەکانی یاد کردنی خوای گەورە