هەندێک زیکر هەیە هەرکەسێک بیانخوێنێت لە پاش هەموو نوێژێک؛ ئەوا بێبەش ودۆڕاو نابێت: (سبحان الله) سی وسێ جار، و(الحمد لله) سی وسێ جار، و(الله أکبر) سی وچوار جار

هەندێک زیکر هەیە هەرکەسێک بیانخوێنێت لە پاش هەموو نوێژێک؛ ئەوا بێبەش ودۆڕاو نابێت: (سبحان الله) سی وسێ جار، و(الحمد لله) سی وسێ جار، و(الله أکبر) سی وچوار جار

لە کەعبی کوڕی عوجرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەندێک زیکر هەیە هەرکەسێک بیانخوێنێت لە پاش هەموو نوێژێک؛ ئەوا بێبەش ودۆڕاو نابێت: (سبحان الله) سی وسێ جار، و(الحمد لله) سی وسێ جار، و(الله أکبر) سی وچوار جار».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە هەندێك زیكر هەیە ؛ هەركەسێك بیڵێت دۆڕاو وپەشیمان نابێت، بەڵكو پاداشتی ئەم زیكرانەی بۆ دەنووسرێت، كە لەپاش یەكتر دەووترێن، لەدوای نوێژە فەرزەكان، ئەوانیش بریتین لە: (سبحان الله) سی وسێ جار، واتا: پاك وبێگەردی بۆ خوای گەورە وهەموو عەیب وكەموكورتیەك دوورە لە ئەو زاتە. و(الحمد لله) سی وسێ جار، واتا: حەمد وستایش بۆ الله بە وەسف وستایشێكی كامڵ وتەواو لەگەڵ خۆشویستنی و بەمەزندانانی. و(الله أكبر) سی وچوار جار، واتا: الله لە هەموو كەسێك وشتێك مەزنتر وشكۆدارترە.

فوائد الحديث

فەزڵ وپاداشتی ووتنی : سبحان الله، والحمد لله، والله أکبر؛ ئەم زیکرانە لە (الباقیات الصالحات)ن واتا گوفتاری چاک وباشن وپاداشتیان بۆ قیامەت هەر دەمێنێتەوە.

التصنيفات

زیکرەکانی نوێژ, سوودەکانی یاد کردنی خوای گەورە