ئایا هیچ یەکێکتان ناتوانێت لە هەموو ڕۆژێکدا هەزار چاکە بەدەست بهێنێت؟! یەکێک لەوانەى دانیشتبوو پێی ووت: چۆن هەزار چاکە بەدەست بهێنێت؟ ئەویش فەرمووی: سەد جار…

ئایا هیچ یەکێکتان ناتوانێت لە هەموو ڕۆژێکدا هەزار چاکە بەدەست بهێنێت؟! یەکێک لەوانەى دانیشتبوو پێی ووت: چۆن هەزار چاکە بەدەست بهێنێت؟ ئەویش فەرمووی: سەد جار تەسبیحات دەکات؛ هەزار چاکەى بۆ دەنووسرێت، یان هەزار خراپەی لەسەر دەسڕێتەوە

لە سەعدی کوڕی ئەبی وەقاسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لە لای پێغەمبەری خودا بووین -صلى اللە علیە وسلم- وفەرمووی: «ئایا هیچ یەکێکتان ناتوانێت لە هەموو ڕۆژێکدا هەزار چاکە بەدەست بهێنێت؟!»، یەکێک لەوانەى دانیشتبوو پێی ووت: چۆن هەزار چاکە بەدەست بهێنێت؟ ئەویش فەرمووی: «سەد جار تەسبیحات دەکات؛ هەزار چاکەى بۆ دەنووسرێت، یان هەزار خراپەی لەسەر دەسڕێتەوە».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیار لە هاوەڵان دەکات: ئایا یەکێکتان دەتوانێت لە ڕۆژێکدا هەزار چاکە بەدەست بهێنێت؟! یەکێک لەوانەى دانیشتبوون پرسیاری لێیکرد: چۆن کەسێک دەتوانێت بە ئاسانی هەزار چاکە بەدەست بهێنێت؟. ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: دەڵێت: (سبحان الله) سەد جار؛ ئەوا سەد چاکەی بۆ دەنووسرێت چونکە چاکە بە دە هێندەیە، وهەروەها هەزار خراپەی لەسەر دەسڕێتەوە.

التصنيفات

سوودەکانی یاد کردنی خوای گەورە