هیچ کەسێک هێندەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە لایان خۆشەویست نەبوو، وئەگەر پێیان بگەیشتایە ئەوا بۆی هەڵنەدەستان چونکە حەزی بەوە نەدەکرد

هیچ کەسێک هێندەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە لایان خۆشەویست نەبوو، وئەگەر پێیان بگەیشتایە ئەوا بۆی هەڵنەدەستان چونکە حەزی بەوە نەدەکرد

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «هیچ کەسێک هێندەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە لایان خۆشەویست نەبوو، وئەگەر پێیان بگەیشتایە ئەوا بۆی هەڵنەدەستان چونکە حەزی بەوە نەدەکرد».

[صەحیحە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئەنەس -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە لە لای هاوەڵان هیچ کەسێک وەکو پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- خۆشەویست نەبووە، ولەگەڵ ئەم خۆشەویستیە بەهێزەیان بۆی، ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێیان بگەیشتایە؛ بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەڵنەدەستان؛ چونکە ئەوان دەیانزانى کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەز ناکات کەس لە بەر پێی بۆی هەڵسێت.

التصنيفات

ئەدەبەکانی سەردانیکردن وڕوخسەت وەرگرتن, سادەیی -خاكێتی- پێغەمبەر ﷺ