إعدادات العرض
ھەر کەسێک گوێی لە بانگ بوو، و وەڵامی بانگی نەدایەوە (نەهات بۆ نوێژی جەماعەت)؛ ئەوا نوێژەکەی کامڵ نییە، مەگەر بیانویەکی شەرعی ھەبێت
ھەر کەسێک گوێی لە بانگ بوو، و وەڵامی بانگی نەدایەوە (نەهات بۆ نوێژی جەماعەت)؛ ئەوا نوێژەکەی کامڵ نییە، مەگەر بیانویەکی شەرعی ھەبێت
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ھەر کەسێک گوێی لە بانگ بوو، و وەڵامی بانگی نەدایەوە (نەهات بۆ نوێژی جەماعەت)؛ ئەوا نوێژەکەی کامڵ نییە (کەموکورتی تێدایە)، مەگەر بیانویەکی شەرعی ھەبێت».
[صەحیحە] [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو हिन्दी 中文 Portuguêsالشرح
ئەم فەرموودەیە بانگەوازى دەکات بۆ گرنگیدان بە نوێژی جەماعەت بە ئەوپەڕی گرنگیدانەوە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەى ڕوونکردووەتەوە کە هەرکەسێک لە هەرشوێنێک بوو کە گوێی لە بانگ بێت، ئەوا دەبێت ئامادەی نوێژی جەماعەت (نوێژی بە کۆمەڵ) بێت لە مزگەوتدا، وئەگەر ئامادەی نوێژی جەماعەت نەبێت ئەوا نوێژەکەى کەموکورتی تێدا دەبێت وپاداشتی کەم دەبێت، وبەڵام فەرزەکەى لەسەر لادەچێت، وگوناهبار دەبێت بەهۆی دواکەوتن لە نوێژی جەماعەت بە بێ هیچ بیانوو وعوزرێکەوە، بەڵام ئەگەر کەسێک عوزرێکی شەرعی هەبێت وەکو نەخۆشی وباران وترس لەسەر نەفس وماڵ وخێزان ومنداڵ وجگە لە ئەمانە؛ ئەوا گوناهبار نابێت.التصنيفات
فەزڵی نوێژی جەماعەت وحوکمەکانی