سەعدی کوڕی عوبادە داواى فەتوادانى لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە نەزرێک کە لەسەر دایکی کە دەبوو جێبەجێی بکات، بۆیە کۆچی دوایی کرد بێ ئەوەى نەزرەکەى…

سەعدی کوڕی عوبادە داواى فەتوادانى لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە نەزرێک کە لەسەر دایکی کە دەبوو جێبەجێی بکات، بۆیە کۆچی دوایی کرد بێ ئەوەى نەزرەکەى جێبەجێ بکات، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لە جیاتی ئەو (نەزرەکە) جێبەجێی بکە

لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «سەعدی کوڕی عوبادە داواى فەتوادانى لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە نەزرێک کە لەسەر دایکی کە دەبوو جێبەجێی بکات، بۆیە کۆچی دوایی کرد بێ ئەوەى نەزرەکەى جێبەجێ بکات، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «لە جیاتی ئەو (نەزرەکە) جێبەجێی بکە (قەزای بکەرەوە)».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

دایکی سەعد -ئوم سەعد- کۆچی دوایی کرد ونەزرێکی لەسەر بوو کە دەبوو جێبەجێی بکات؛ بەڵام بەهۆی مردنەوە نەزرەکەى لەسەر مایەوە، بۆیە سەعدی کوڕی پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بەم مەسەلەیە وئایا دروستە لە جیاتی ئەو جێبەجێ بکات (قەزای بکاتەوە)، بۆیە -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «لە جیاتی ئەو (نەزرەکە) جێبەجێی بکە (قەزای بکەرەوە)».

التصنيفات

سوێند خواردن ونەزر کردنەکان