إعدادات العرض
1- بە دڵنیاییەوە نەزر کردن خێر ناهێنێت، بەڵکو تەنها هەندێک شت بەهۆیەوە لە کەسی ڕەزیل دەردەهێنرێت
2- من والله -بە ویستی الله- ئەگەر سوێند لەسەر شتێك بخۆم، پاشان ببینم شتێكی تر لەوە خێرترە، كەفارەتی سوێنەكەم دەدەم، وئەوە جێبەجێ دەكەم كە خێرترە
3- ئەوەی سوێند بخوات کە ئەگەر سوێندەکەی جێبەجێ نەبێت ئەوا لە سەر ئاینێکە جگە لە ئاینی ئیسلام بە درۆ یان بە ئەنقەستەوە بیڵێت؛ ئەوا خۆی لەسەر ئەو ئاینەیە کە وتوویەتی
4- هەرکەسێک سوێندی خوارد، و ووتی: من پەیوەندیم بە ئیسلامەوە نەماوە وبەریئم لێی، ئەگەر درۆ بکات؛ ئەوا خۆی بەو شێوەیە کە وتوویەتی، وئەگەر ڕاست بکات؛ ئەوا بە سەلامەتی ناگەڕێتەوە بۆ ئیسلام
5- سەعدی کوڕی عوبادە داواى فەتوادانى لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە نەزرێک کە لەسەر دایکی کە دەبوو جێبەجێی بکات، بۆیە کۆچی دوایی کرد بێ ئەوەى نەزرەکەى جێبەجێ بکات، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لە جیاتی ئەو (نەزرەکە) جێبەجێی بکە
6- هەرکەسێک سوێندێک کە لەسەریەتی بە درۆوە بیخوات بۆ زەوتکردنی سامانى مسوڵمانێک بە ناهەق؛ ئەوا بە خواى گەورە دەگات وئەو (زاتە) لێی توڕەیە
7- هەرکەسێک سوێندێک کە لەسەریەتی بە درۆوە بیخوات بۆ زەوتکردنی سامانى مسوڵمانێک بە ناهەق؛ ئەوا بە خواى گەورە دەگات وئەو (زاتە) لێی توڕەیە
8- خوشکێکم نەزری کرد لەسەر ئەوەى کە بە پێی پەتیەوە بچێت بۆ ماڵی خودا، وفەرمانی پێکردم کە داواى فەتوایەک بکەم لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، منیش داواى فەتوایەکم کرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بەم مەسەلەیە، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: با ڕێبکات وسواریش ببێت
9- ئەی عبدالرحمانی کوڕی سەمورە داوای پلەی دەسەڵات وفەرمانڕەوایەتی مەکە، چونکە ئەگەر تۆ داوای بکەیت بەهۆی پرسیارکردنەوە؛ ئەوا (پێت دەبەخشرێت) بەڵام پشتیوانی ناکرێت
10- هەرکەسێک سوێند لەسەر شتێک بخوات پاشان شتێکی باشتری بۆ دەرکەوت کە زیاتر لە خودا نزیکی دەکاتەوە؛ ئەوا با ئەوەیان جێبەجی بکات کە باشترینە لە ڕووی تەقوداریەوە
11- فەرمانی پێبکەن بۆئەوەى قسە بکات، وسێبەرێک بۆ خۆی بدۆزێتەوە، وبا دابنیشێت، وڕۆژووەکەى تەواو بکات
12- ئەگەر یەکێک لە ئێوە سوور بێت لەسەر ئەوەى سوێندەکەى جێبەجێ بکات کە بەهۆیەوە خێزانەکەى زیانیان پێدەگات، ئەمە تاوانێکی گەورەترە لای خواى گەورە، لەوەى ئەگەر سوێندەکەى بشکێنێت وکەفارەتەکەى بدات لەکاتێکدا خواى گەورە (کەفارەتەکەی) لەسەر فەرز کردووە
13- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- حەزی لە شیرینی وهەنگوین بوو، ئەگەر نوێژی عەسری ئەنجامبدایە؛ سەردانى خێزانەکانى دەکرد، ولێیان نزیک دەبووەوە، جارێکیان سەردانى حەفسەی کرد، بۆ ماوەیەکی زیاتر لە ماوەى ئاسایی لە لای مایەوە
14- نەزر لەسەر نەوەى ئادەم نییە لە شتێک کە لە ژێر موڵکی نەبێت، وناتوانێت (بەندەیەک) ئازاد بکات کە لە ژێر موڵکی نەبێت، وناتوانێت (ئافرەتێک) تەڵاق بدات کە هاوسەری نەبێت
15- ئەم ئایەتە دابەزی: {لَّا يُؤَاخِذُكُمُ ٱللَّهُ بِٱللَّغْوِ فِىٓ أَيْمَـٰنِكُمْ}، سەبارەت بەوەى کەسێک دەڵێـت: نەخێر والله، بەڵێ والله
16- کەفارەتی نەزر کردن وەکو کەفارەتی سوێند خواردنە