هەرکەسێک سوێندێک کە لەسەریەتی بە درۆوە بیخوات بۆ زەوتکردنی سامانى مسوڵمانێک بە ناهەق؛ ئەوا بە خواى گەورە دەگات وئەو (زاتە) لێی توڕەیە

هەرکەسێک سوێندێک کە لەسەریەتی بە درۆوە بیخوات بۆ زەوتکردنی سامانى مسوڵمانێک بە ناهەق؛ ئەوا بە خواى گەورە دەگات وئەو (زاتە) لێی توڕەیە

لە ئەشعەسی کوڕی قەیسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لە نێوان من وپیاوێک ناکۆکی هەبوو سەبارەت بە بیرێک، بۆیە ناکۆکیەکمان برد بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (بۆ ئەوەى لەسەر ئەم مەسەلەیە حوکممان بۆ بدات)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «دوو شاهێدەکەى تۆ، یان سوێند خواردنی ئەو»، ووتم: «ئینجا ئەو سوێند دەخوات (بە درۆوە) وگوێی پێنادات!»، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەرکەسێک سوێندێک کە لەسەریەتی بە درۆوە بیخوات بۆ زەوتکردنی سامانى مسوڵمانێک بە ناهەق؛ ئەوا بە خواى گەورە دەگات وئەو (زاتە) لێی توڕەیە».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

ئەم فەرموودەیە باسێکی ئەشعەسی کوڕی قەیسی لە خۆگرتووە کاتێک تووشی دووبەرەکی وناکۆکی بوو لەگەڵ کەسێک سەبارەت بە بیری ئاوێک، چوون بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ ئەوەى حوکم لە نێوانیاندا بدات ومەسەلەکە یەکلایی بکاتەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە ئەشعەسی فەرموو: «دوو شاهێدەکەى تۆ، یان سوێند خواردنی ئەو»، وئەشعەس گومانی وابوو کە بەرامبەرەکەى لەوەیە سوێند بە درۆوە بخوات وگوێ بەوە نەدات کە تاوانە یان نا، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەرکەسێک سوێندێک کە لەسەریەتی بە درۆوە بیخوات ـ ـ ـ هەتا کۆتایی فەرموودەکە»، ئەم فەرموودەیە هەڕەشەیەکی توندی تێدایە سەبارەت بە ئەوانەى ماڵ وسامانى مسوڵمانان دەخۆن بە ناهەق بەهۆی سوێندی درۆ وبەرهەڵست بوونەوەیەکی ستەمکەرانە، ئەوەى حاڵی بەم شێوەیە بێت ئەوا بە خواى گەورە دەگات لە ڕۆژی قیامەتدا وئەو زاتە مەزنە لێی توڕەیە، وئەوەى خودا لێی توڕە بێت ئەوا تیاچووە ودۆڕاوە.

التصنيفات

سوێند خواردن ونەزر کردنەکان, بانگەشەکان وبەڵگەکان